فیچەر

خاوەن پێویستییەکی تایبە دەفڕێ

Mic Mdeia
2021-06-28

فڕینی خاوەن پێداویستی تایبەت

More News

Most Popular

Tech

چۆن مۆبایلەکەت لە زیانەکانی گەرما دەپارێزیت؟

Mic
2024-07-27

گۆڤاری "کۆنێکت"ی ئەڵمانی ئەم ئامۆژگاری و ڕێنماییە بەسوودانەی خوارەوەی خستووەتەڕوو بۆ پاراستنی مۆبایل لە گەرمای زۆر:
١. ئاگاداری توانای گەرمی پاتری مۆبایلەکەت بە.
٢. مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلدایت، لە وەرزی هاویندا واباشە مۆبایل لە پشت پەنجەرەی شووشە یان ناو ئۆتۆمبێل بەجێ نەهێڵرێت، چونکە بەر گەرمای زۆر دەکەوێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی توانەوەی پلاستیکەکان.
٣. ئاماژە و ئاگادارییەکانی مۆبایلەکەت کە لەسەر شاشە دەردەکەون فەرامۆشی مەکە.
٤. هەنێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە وەک GPS یان بەرنامە زیادەکان.
٥. دوورکەوتنەوە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، چونکە تیشکی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان و کوژانەوەیان.
٦. دووربکەوەرەوە لە بارگاویکردنی مۆبایل لە کاتی گەرمیدا، چاوەڕی بکە تا مۆبایلەکە سارد دەبێتەوە، بەو پێیەی پرۆسەی بارگاویکردن پلەی گەرمی مۆبایل زیاد دەکات.
٧. بەکارهێنانی کەڤەری پارێزەر، کەڤەری پارێزەر بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی مۆبایلەکان، بەو پێیەی مۆبایل لە بەرکەوتنی تۆز و خۆڵ و شێداری دەپارێزێت لەگەڵ ئەوەشدا نابێت مۆبایل بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بکەوێت، تەنانەت بە بەکارهێنانی ئامێری پارێزەریش.
ئەگەر مۆبایلێکی زیرەک یان تابلێتێک بەر گەرمایەکی زۆر کەوت، باشتر وایە ئامێرەکە بکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی پاترییەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ تێک نەچێت یان بەتەواوی ئامێرەکە تێک نەچێت.