ژیان

ئەو بابەتە جوانکارییانەی بەکاریدەهێنیت ژینگە لەناودەبەن

Mic
2021-07-07

هه‌موو کەس کەم تا زۆر ئاشنای ماكیاژە و به‌كاریده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س ماكیاژ خولیایه‌كه وبه‌رده‌وام خه‌ریكی كڕینی نوێترین جۆری ماكیاژه‌، بەڵام ئەم بابەتە مەترسیدارە و یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسکردنی ژینگە و ئازاردانی ئاژەڵان.

چه‌ندین گروپ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا کە شارەزای بواری ماکیاژکردنن خه‌ریكی وه‌ستانه‌وه‌ن دژ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ماكیاژ و خه‌ریكی گۆڕینی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانن پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی جیهان  ببێتە پارچەیەك پلاستیک.

کاتێک بیر لە گۆڕانی کەش و هەوا دەکرێتەوە ڕەنگە کەسێک بیری بۆ خاکێکی وشکبوو بچێت یان رێگایەک کە بە دووکەڵی ئوتۆمۆبێل تەنراوە یاخود ڕووباڕێکی وشکبوو کە بە خاشاک دەورەدراوە.

زیاتر لە 120 ملیار پاکەتی پێچانەوەی ماکیاژ ساڵانە بەرهەمدێت، زۆربەیان ڕیسایکل ناکرێن، بەو واتایەی کە هەزار ساڵ دەخایەنێت بۆ ئەوەی شی ببێتەوە.

لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆیەکی جوانکاری لە یوتیوب دەبینیت کەسەکە لە پشتییەوە چەندەها بابەتی جوانکاری داناوە، ئەمە خۆی لە خۆێدا بەشێکە لە بازرگانی. بە پێی ڕاپۆرتەکان لە بەریتانیا ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن بە بڕی٪400 کڕینی بابەتەکانی ماكیاژ لایان زیادی کردووە لە چاو ساڵی 1985.

تاوەکو ئێستا کارگەکانی بەرهەمهێنانی بابەتی جوانکاری دوورن لەبازنەی ئەم رەخنانە. زۆرێک لەو کەسانەی شارەزای ماکیاژن بیریان لەوە کردووه‌تەوه‌ کاتێک خەڵکی هاندەدەن بۆ کڕینی بابەتەکانی جوانکاری بیر لەوە بکەنەوە چەند کاریگەری لەسەر ژینگە دەبێت.

بۆیە دەڵێن ئەگەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی بابەتەکانی جوانکاری بەم شێوازە بەردەوامبن ئەوا ناتوانن خەڵکی هانبدەین بۆ کڕینی بابەتاکانیان بەڵام ئەگەر گۆڕان لە بەرهەمهێنانی بابەتەکانیاندا بکەن دەتوان بڕوا بە خەڵکی بهێنین.

ئەمە گۆڕانێکی کاریگەر و وروژێنەرە بۆ کارگەکانی بەرهەمهێنانی جوانکاری و گرنگیدان بە خود، ئەگەر براندەکان شێوازەکەیان نەگۆڕن ئەوە لە داهاتوودا بێبایەخ دەبن و ڕەنگە نەمێنن.

بەپێی لێدوانی ئەو کەسانەی لە بواری ماکیاژدا کاردەکەن دەڵێن زۆرجار ئەو کارگانەی بواری جوانکاری کە دیاریمان بۆدەنێرن تەماشادەکەین کە پاکەت و قتوی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی ناپێویستە و قەبارەیەکی  گەورەی هەیە.

 هه‌روه‌ها ئەو بریسکەیەی لە سوراوەکاندایە، ئەو هایلایتەی لە برۆنزەرەکاندایە و ئەو درەوشانەوەی لە گیلتەرەکانادا هەیە، هەمووی بەشێکن لە پێکهاتەکانی هەسارەکەمان و بەرهەمهێنانی هۆکارێکە بۆ زیاندان لە زەوی.

زۆرێک لەو براندانەی بەرهەمی جوانکاری بەرهەمدەهێنن لەسەر بەرهەمەکانیان دەنوسن "لەسەر ئاژەڵ تاقی نەکراوەتەوە" لە کاتێکدا ناوەڕۆکی بابەتەکە وانییە و بە تێستی ئاژەڵیشدا ڕۆیشتوون.

پێویسته‌ ‌ لەکاتی کڕینی هەر بەرهەمێکدا بیر لەو بکەیتەوە‌  کە بەڕاستی پێوسیتت به‌و به‌رهه‌مه‌ هه‌یه‌؟ هەندێک جاریش گرنگه‌ بیر لە بەخشینی هەندێک لەو بابەته‌ جوانکارییانە بكه‌یته‌وه‌ ‌ کە چیتر پێویستتت پێیان نییه‌.  

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.