زانست

چۆن مێشك ڕاستی و خەیاڵ لێك جیادەكاتەوە؟

Mic
2021-07-09

جێی سەرنجە كە تێڕوانینەكان جیاوازبن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، چۆن خەیاڵ دەتوانێت یادەوەری لەناكاو و داهێنانی شێتانە كارا بكات لە كەسانێكدا كە كۆستی دەروونی پاش كارەساتیان هەبێت؟ هەندێك وا بیردەكەنەوە بیرۆكەكانیان لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا نین هەندێكیش لایان وایە سەرنجەكانی خۆیان ڕاستیەكانیان دروستدەكات.

 پێش ئەوەی بەردەوامبین با باسی ئەوە بكەین چۆن حەزمان دەستیپێكرد بۆ بابەتێك كە دەتوانێت لە بنەچەوە تێڕوانینمان بۆ ڕاستی بگۆڕێت.
خەیاڵكردنی خۆویستانە جیاوازە لە خەیاڵ ڕۆیشتن یان بیركردنەوە كە چالاكیەكی بەردەوامی مێشكە و بەشێكە لە دروستكەری دەنگی ناوەكی مێشك، لای هەندێك دەكرێت ئەم دەنگە ناوەكییەی مێشك، یان  تەمی مێشك دەكرێت بەهێزبێت و وابكات سەرنجیان لابدات.

خەونی ڕاستەقینە كە لە قۆناغی جوڵەی خێرای چاودا ڕوودەدات بە تەواوی جیاوازە لە دەنگی ناوەكی مێشك، كاتێك دەخەوین بەشێكی سەرەكی مێشك لەكاردەكەوێت و ئەم بەشەش ناسراوە بە بەشی ناوەوەی توێكڵی مێشك، كە بریتیە لە فلتەری بیرە لۆژیكیەكانمان، پاش لەكاركەوتنیان ئەو وێنانەی مەحاڵە ببینرێن دەكرێت بیبینین بە وێنەیەكی ڕوون وەك ئەوەی ڕاستی بێت، لەوانەیە ئەمە یارمەتیدەرمانبێت بۆ لێكدانەوەی هەندێك شت كە لەكاتی بە ئاگابوونماندا نەمانتوانیوە لێكیبدەینەوە.

كەواتە چۆن مێشك جیاكاری دەكات لەنێوان ڕاستی و خەیاڵدا؟ شێوازی شیكردنەوەی زانیاری زۆر جیاوازترە لە شێوازی وەرگرتنی لەلایەن هەستەوەرەكانەوە یاخود كاتێك لە خودی مێشكدا دروست دەبێت، ئەوەی كە مێشك وەریدەگرێت لە هەستەوەرەكانەوە ناسراوە بە 'زانیاری هاتوو' و واتای ئەوەیە زانیاری بەرەوڕووی مێشك هاتووە.

 مێشك دەتوانێت پێشبینی بكات یاحود وێنەی ئەو شتانە دروست بكات كە ڕوودەدەن و ناسراون بە لەبەرگیراوەی كاریگەر، كاتێك ئاڵۆزی ڕوودەدات لە زانیاریە هاتوو و چووەكاندا، تووشی شۆكێك دەبین.

توێژینەوە زانستییەكان سەلماندوویانە كە قرشەكان نوێبوونەوەی خانەكانیان دەوەستێنن بۆ هەستكردن بە ناوچە كارەباییەكانی چواردەوریان، مرۆڤیش دەنگی ناوەكی دەوەستێنێت بۆیە مرۆڤ ناتوانێت خۆی ختوكەی خۆی بدات.

میدیا شارەزای شێوازی كاركردنی مێشكە و ئەمە بەكار دەهێنێت بۆ سەرنجڕاكێشانی خەڵك، بۆ نمونە قەت سەردێڕێك نابینین بڵێت (چەند هەرزەكاریك ژیانی خۆیان دەژین).

لەوانەشە خودی خۆشمان ئەم كارە بكەین بۆ ئەوەی سەرنجی كەسێك ڕابكێشین، یاخود زیاتر سەرنجڕاكێش دەربكەوین، هەندێكجار زیادەڕەوی دەكەین لە زانیاریدا بێ ئەوەی بە ئاگاشبێین لەم كردارە.

لە سەردەمی پاش ڕاستیدا، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوون بە پاڵپشتیەك بۆ تێڕوانینە هەڵەكانی خەڵك و خەڵكیش زیاتر حەزی بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاستە، وەك لە چیرۆكە ڕاستەقینەكان، بۆیە لە داهاتوودا كە مێشك  جەنجاڵ بوو بە بابەتێكەوە كە بەردەوام دەیبیستێتەوە، دەبێت بیری ئەوەمان هەبێت ئەوەی سەرنج ڕادەكێشێت زۆربەی كات بابەتی لەناكاو و نەرێنی و ناباون، بەڵام ئەمانە خودی بابەتەكە ناكەن بە ڕاستەقینە.   


More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.