تەندروستی

خودکوژی بەیاریدە چییە و بۆچی پزیشکان نەخۆشەکانیان رادەستی مردن دەکەن؟

Mic
2021-07-10

لە هەندێک وڵاتدا کاتێک نەخۆشەکان چارەسەریان نییە، پزیشکان ناچارن کۆتايی بە ژیانیان بهێنن بۆ ئەوەی چیتر ئازار نەچێژن، بەڵام ئەم پرۆسەیە قسەوباسی زۆر لەسەرە و تەنها لە چەند وڵاتێك یاساییە.

یوثەنەیژیا یان خودکوژی بەیاریدە واتە کۆتایهێنان بە ژیانی نەخۆش بەبێ ئازار لەلایەن پزیشکەوە لەو نەخۆشانەی چارەسەریان نیە یان بێهۆشن (لە کۆمادان) لە پێناو ڕزگارکردنی نەخۆش لە ئازارچەشتن.

خودکوژی بەیاریدە مێژوویەکی درێژی هەیە و هەر لە کۆنەوە لە یۆنان و ڕۆم پەیڕەوکراوە .

هەر لە زووشەوە گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە و تێڕوانینی جیاوازی لەسەرە لەڕووی لایەنی ئاینی، ئەخلاقی، یاسایی و مافی نەخۆش.

لە ساڵی 2001 خودکوژی بەیاریدە بۆ یەکەمجار لە وڵاتی هۆڵەندا بە یاسا چەسپێنرا پاشان بەدوایدا لە ساڵی 2002 لە بەلجیکا  بە یاسایی کرا.

لەو وڵاتانەی ئەم حاڵەتە تێیدا ئاساییە، ڕێژەی مردن بەهۆی خودکوژی بەیاریدەوە دەگاتە لەسەدا 4.6 بۆ 0.3، هاوکات زیاتر لە ٪٧٠ ی ئەو مردنانە پەیوەندی بە شێرپەنجەوەیە.

شێوازی خودکوژی بەیاریدە چەند جۆرێکی هەیە:

خودکوژی تێپەڕ: ئەو دەرمانە دەوەستێنرێت کە ژیانی نەخۆشی لەسەر بەندە، واتە هێچ جۆرە دەرمانێکی بکوژ بەکارناهێنرێت لە پرۆسەکەدا.

خودکوژی چالاک: کاتێک دەرمانێکی بکوژ بەکار دەهێنرێت لە پرۆسەکەدا، لە لایەن پزیشکەکەوە بێت یان کەسێکی تر. ئەم جۆرەیان گفتۆگۆی زیاتر لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت، بەتایبەتی لە ڕووی ئەخلاقی و ئایینیەوە.

ڕەزامەندی خودکوژی بەیاریدە چەند جۆرێکی هەیە:

 1- جۆری یەکەم: خودکوژی بەیاریدە لەسەر داوای نەخۆش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی نەخۆش.

 2- جۆری دووەم: خودکوژی بەیاریدە لەلایەن کەسی سێیەمەوە بڕیاری بۆ دەدرێت، ئەمەش کاتێک نەخۆش لە توانایدا نیە ڕەزامەندی بدات بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە.

3-جۆری سێیەم : خودکوژی بەیاریدە بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕەزامەندی و ویستی نەخۆش ئەنجام دەدرێت. ئەم جۆرە لەسەر مرۆڤ ئەنجام نادرێت، تەنها لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا خودکوژی بەیاریدە لە نزیکەی نۆ وڵات یاساییە، بەڵام لە هەرکام لەم وڵاتانە شێواز و مەرجی پەیڕەوکردنی جیای هەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.