Horoscopes

لەدایکبوانی ئەم بورجە تووشی کیشەی خێزانی دەبنەوە

Mic
2021-07-10

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2021

کاوڕ

 ڕوبەڕووی هەندێک کێشەی خێزانی دەبیتەوە و پێویست دەکات هەوڵی ڕێکخستنەوەیان بدەیت.

گا

 گرنگی بە تەندروستی دەروونیت بدە و گەر پێویست بکات خەمەکانت بۆ هاوڕێیەکت باس بکە.

دوانە

 ئاگات لە باری ئابووریت بێت و هەوڵبدە کەمتر پارە سەرف بکەیت هەتا توشی کێشە نەبیت.

قرژاڵ

 گرنگی بە جەستە و لایەنی تەندروستیت بدە وە هەروەها ئاگات لە دەروونت بێت و هەستەکانیشت مەشارەوە.

شێر

 پێویستت بە چەند ڕۆژێک پشوودان و دورکەوتنەوەیە لە فشاری ڕۆژانە.

گوڵەگەنم

 سەرنجت لای ئامانجەکانت بێت چونکە کاتێکی باشە بۆ دەرخستنی توانا و بەهرەکانت.

تەرازوو

 لەوانەیە هەست بە هەندێک بێزاری بکەیت بەڵام لەگەڵیدا لە کارەکەتدا بەرەوپێش دەچیت و گۆڕانکاری دەکەیت.

دووپشک

 لە ڕۆتینی تەمەڵی ڕۆژانەت وەرە دەرەوە و هەوڵی کار کردن و خۆڕێکخستنەوەت بدە هەتا بەرەو پێش بچیت.

تیروکەوان

 ڕەنگە ڕووبەڕووی هەندێک قورسی و بێزاری ببیتەوە لە پەیوەندییەکەتدا بۆیە پێویستە بەهێز بمێنیتەوە.

گیسک

 سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت و بە وردی هەوڵبدە و ئاگات لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەت و کێشەکانی بێت.

سەتڵ

 ئاگات لە توانای کارکردنت بێت و هەوڵبدە کارەکانی ڕۆژانەت بە شێوەیەکی تەندروستتر و ئاسانتر بکەیت.

نەهەنگ

 پێویست دەکات کات بۆ خەون و خولیاکانت تەرخان بکەیت و بەهرە و تواناکانت ون نەکەیت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.