پەروەردەی سێکسی

جیاوازی نێوان سێکس و رەگەز چییە؟

Mic
2021-07-11

جیاوازی نێوان سێکس و ڕەگەز ئەوەیە کە سێکس چەمکێکی بایۆلۆژییه‌ و دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی جەستەی وەک ئەندامی نێرینە و مێینە، وە لە ڕوویەکی دیکەوە ڕه‌گه‌ز مامەڵە لەگه‌ڵ تێڕوانینی خەڵک و کلتوور و کۆمەڵگا دەکات.

با به‌وردی باسی جیاوازی نێوانیان بكه‌ین و بزانین چ جیاوازییەكیان هەیە.

سێكس واتا چی؟

سێکس دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندە بایلۆژییەکان لەنێوان دووڕەگەزدا کە کرۆمۆسۆم و ئەندامە ناوەکی و دەرەکییەکانی سێکس و چالاکی هۆرۆمەنەکان لە ناو جەستە لەخۆ دەگرێت.

کاتێک وشەی سێکس بەکاردیت ڕاستەوخۆ نێر بەرامبەر بە مێ دێتە بەرچاومان و بە شێوەیەکی گشتی سێکسی هەر تاکێک لەسەر جیناتی بنیاتنراوە کە گۆڕان تێیدا زۆر قورسترە.

وەک کورتەیەک لە زانیاری لەسەر بۆماوەیی مرۆڤ، نێر و مێ هەردوو خاوەنی ٤٦ کرۆمۆسۆمن و دوو کرۆمۆسۆمی سێکس هەیە، مێیەکان 2 کرۆمۆسۆمی X و نێرەکان کرۆمۆسۆمێکی  Xو کرۆمۆسۆمێکی Y یان هەیە.

نێرەکان ڕیژەیەکی زۆر بەرز لە تێستێسترۆنیان هەیە بە بەراورد بە مێینە کە ئەمەش یارمەتی زیادبوونی تایبەتمەندییە سێکسییە سەرەتایی و لاوەکییەکانیان دەدات وەک (گڕبوونی دەنگ و زیادبوونی مووی لەش و بەهێزبونی ماسولکەکان و لەگەڵیشیدا بەرهەمهێنانی تۆو.)

ئەم کرۆمۆسۆمە لە نێرەکاندا دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی تێستەکان و کرۆمۆسۆمێکی زاڵە. جیاوازی کرۆمۆسۆمەکان دەبێتە هۆی جیاوازی هۆڕمۆنەکان لە لەشدا.

لە لایەکی ترەوە، ڕێژەی ئیسترۆجین و پڕۆجسترۆن لە مێینەدا زۆرە و ئەمەش هۆکاریکە بۆ بەرەو پێشچوونی تایبەتمەندییە سێکسییە سەرەتایی و لاوەکییەکانی وەک (گەشەکردنی مەمکەکان و کەوتنە نێو سوڕی مانگانەوە.)

ئەم فاکتەرە بۆ ماوەییانە دەبێتە هۆی درووستبونی جیاوازی بایلۆژی و سایکۆلۆژی بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە.

ئەو کەسانەی کە دوو ڕەگەزن تایبەتمەندی ژنان  و پیاوانیان هەڵگرتووە  ئەمە جگە لە هەندێک حاڵەتی زۆر تایبەتی وە جووتڕه‌گه‌زی.

لەکاتێکدا حاڵەتی جووتڕه‌گه‌زی لە سەردەمانی پێشوو جێی قبوڵ نەبوو بەڵام ئێستا حاڵەتێکی ناسراوە لای خەڵکی و نزیکەی ٪0.1 ی خه‌ڵکی کە لە دایکدەبن به‌مجۆره‌ن  کە دەکاتە 7 ملیۆن 500 هەزار دانیشتوانی سه‌ر زەوی. وەک دەزانین سێکس بابەتێکی سانا نییە وەک ئەوەی بیرمان لێدەکردەوە بەڵام شتێکی ئەوتۆ نییە بە بەراوردکردن بە ڕەگەز.

رەگەز واتا چی؟

جیاوازی ڕه‌گه‌ز لەگه‌ڵ سێکسدا ئەوەیە ڕەگەز هیچ بنەمایەکی زانستی نییە، هەرچەندە لەسەر بنەما سایکۆلۆژی و بایۆلۆژییەکان نێر و مێ جیادەکەینەوە.

به‌ڵام ڕەگەز لەسەر بنەمای پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و  جیاکاری لە نێوان ژنان و پیاوان دروستبووە.

ئەو جیاکارییەی بۆ رەگەزەکان دانراوە و لە مێژه‌وه‌ چەسپێنراوە، دەکرێت بوترێت کوێرانە نەوەکان دوای کەوتوون وەک ئەوەی کە ڕەنگی شین بۆ کوڕانە و ڕەنگی پەمەیی بۆ کچانە، یاخود قژی درێژ بۆ کچانە و کوڕان پێوستدەکات قژیان کورتبێت، ئەو یاریانەی کە یاری پێدەکەین ئەو هەڵسوکەوتانەی ئەنجامی دەدەین جیاکراونەتەوە بەپێی ڕەگەزەکان.

چۆن ڕەگەز لە سێکس جیاوازە؟

بەدرێژای مێژوو ڕەگەز لەسەر بنەما کۆمەڵایەتیەکان دەستنیشانکراوە، کە هەندێک جار ئەم بنەمایانە جێی سەرسوڕمانبوون، تەنانەت لە ڕۆژگاری مۆدێرنی ئەمرۆدا گۆڕینی ڕەگەز دژایەتییەکی زۆر دەکرێت.

بە گەڕانەوە بۆ مێژوو دەتوانین لەوە تێبگەین و  ئەوە ببینین کە جیاوازییەکی زۆر بەسەر ڕەگەزەکاندا هاتووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بابەتی ڕەگەز شایەنی گۆڕانە وەک ئەوەی کە لە پێشدا بابەتەکانی پێڵاوی بەرز و ماکیاژ و  ڕەنگی پەمەیی تایبەتبوون بە پیاوان بەڵام لە ئێستادا بە تەواوی ڕەگەزی مێینە بەکاریان دێنیت.

له‌ ڕاستیدا پێڵاوی پاژنە بەرز لە سەدەی 16 بۆ سەربازەکان داهێنرا بۆ ئەوەی کە قاچەکانیان بپارێزێت، نەک تەنها لە لایەن سەربازەکانەوە بەکار هێنراوە بەڵکو چینی ئەرستۆکرات و خێزانی شاهانە بەکاریانهێناوە بۆ ئەوەی باڵابەرز و سەرنجڕاکێش دەربکەون و ڕۆبەکانیان لە پیسی دوور بخەنەوە.

لە سەرانسەری جیهاندا ژمارەیەکی زۆر لە بنەمای کۆمەڵایەتی هەیە بۆ بابەتی رەگەز بۆیە بیرۆکەی ئەوەی کە هەموو ڕەگەزەکان بەگشتی لەسەر یەک بنەما کاربکەن بە ته‌واوی جێی گاڵتەیە.

ڕەگەز نادیار ئەو کەسانەن کە خۆیان ناخەنە پاڵ ڕەگەزێکی دیاریکراو، لە کاتێکدا پێوەرەکانی ڕەگەزی ئاسایی نەنوسراوەتەوە بەڵام ئەمان دیاری ناکەن کە نێربن یاخود مێ بەڵکو تێکەڵەیەک لە نێو هەردووکیاندان.

زۆرێک وایدادەنێن سێکس لە لایەن سروشتەوە دیاری دەکرێت و ڕەگەز بە پەروەردە دیاری دەکرێت لە کاتێکدا هەردوو جیاکارییەکە وەک پیاهەڵدانێکە بۆ کەسەکان نەک وەک پێناسێک بۆیان ئەمە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی تێبگەین کەسەکە خۆی کێیە تاكو بواری هەڵبژاردن و گۆڕانی پێبدەین.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.