ژیان

چه‌ندین شتی سەرنجڕاکێش بۆ تاقیکردنەوە لە میسر

Mic
2021-07-12

بۆچی كاتێك باسی سه‌فه‌ر ده‌كرێت هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین میسر ببینین؟ شتانێکی سەیر دەربارەی میسر هەن کە وات لێ دەکات سەرت بسوڕمێت. ڕەنگە خواردن، مێژووی قووڵ، هەڕەمەکان یان دیمەنە ناوازەکانی بێت.

 هەرچییەک بێت ئێمە دەزانین میسر پڕە لە ناوچە و دیمەنی ناوازە کە پێویستە سەردانیان بکەین و بیانبینین. کاتێک دەچیت بۆ میسر ڕەنگە سەرەتا سەرلێشێواو بیت و نەزانی یەکەمجار سەردانی کوێ بکەیت، بۆیە ئێمە پێشنیازی 19 شوێنت بۆ دەکەین کە بەڕای ئێمە پێویستە تاقیان بکەیتەوە.

1: سەردانکردنی ئەبوهەولی سەرسوڕهێنەر

مێژووی ئەم پەیکەرە گەورەیە، کە دەکەوێتە ناوچەی جیزەوە، دەگەڕێتەوە بۆ 25 هەزار ساڵ پێش زایین. ئەم پەیکەرە دەمووچاوی پادشا پیشان دەدات و بە یەکێک لە بەناوبانگترین کارە هونەرییەکانی ئەبوهەول هەژماردەکرێت.


2: بینینی هەڕەمەکانی جیزە

هەڕەمەکانی میسر یەکێکە لە سەیر و سەمەرەکانی جیهان، بۆیە گرنگە سەردانیان بکەیت و لە نزیکەوە بیانبینیت.

3: گەڕان لە بازاڕەکانی قاهیرە

باشترێکە ڕۆژێک تەرخان بکەیت تەنها بۆ سەردانکردنی بازاڕی قاهیرە، چونکە ئەم بازاڕە ناوجەرگەی ڕۆحی میسڕە و هەموو کلتوور و جوانی ئەو وڵاتەی تێدا جێبووەتەوە.

4: بە بەلەم بە ڕووباری نیلدا بڕۆ

ئەگەر ویستت ئارام بیتەوە باشترین هەڵبژارن گەشتێکی بەلەمییە لە ڕووبارە جوانەکەی نیل کە یەکێکە لە درێژترین ڕووبارەکانی جیهان.

5: سەردانکردنی تاوەرە تەواونەکراوەکە

تاوەرە تەواونەکراوەکەی میسر دەکەوێتە ناوچەی ئەسوان و 3500 ساڵ پێش ئیستا دروست کراوە. ئەم تاوەرە لەجیاتی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ڕابوەستێت، لە زەویدا بە تەواونەکراوی ماوەتەوە هەربۆیە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.

6: بینینی بەنداوی بەرزی ئەسوان

ئەم بەنداوە گەورەترین بەنداوی ئاویی جیهانە. بەنداوی ئەسوان لە ساڵی 1970دا تەواوبووە و بەرزیەکەی دەگاتە 12,562 پێ، خەڵکی سەرسامی زەبەلاحی و قەبارەکەی دەبن بۆیە بە دڵنیاییەوە پێویستە سەردانی بکەیت.

7: گەڕان بە پەرستگای ئەبو سیمبل

لە ناوچەی سەرەوەی میسر گوندی ئەبو سیمبول دەدۆزیتەوە، لەم گوندەدا پەرستگایەکی سەرسووڕهێنەری لێیە کە لە دوو بەردی پەرستگای گەورە درووستکراوە. ئەم شوێنە لە سایتی فەرمی کەلەپووری یونسکۆ هەیە و بە مۆنۆمێنتی نوبیان ناسراوە و ڕۆژانە گەشتیارێکی بێ شوومار سەردانی دەکەن.

8: کۆم ئۆبۆ، پەرستگای دوو خواوەند

لە پێچێکیی نیلدا، یەکێک لە شوێنە ناسراوەکان دەبینیت کە تەرخانکراوە بۆ دوو خواوەند (خواوەندی تیمساح سۆبێک و هارۆریس). پیاسەکردن لەناو ئەم پەرستگایە ئەزمونێکی لەبیرنەکراو دەبێت.

9: گەڕان بە شاری ئەبوهەولدا

لە ئەقسەر، شەقامی ئەبوهەول یەکێکە لەو ناوچە ناوچە مێژووییانەی دەتوانیت سەردانی بکەیت. سەنتەرێکی بەناوبانگە بۆ ئەوانەی بە نیل و شەقامی ئەبوهەولدا گەشتیان کردووە کە ڕێگاکە لەوێوە درێژ دەبێتەوە بۆ پەرستگای ئەبوهەولی بەناوبانگ.

 

10: کۆڵۆسی مێمنون

ئەم دوو پەیکەرە بەردینییەی فیرعەون ئامن حوتەیبی سێیەمە، لە ساڵی 1350ی پێش زایین ئەم پەیکەرە ناوازانە لە ڕۆژئاوای ڕووباری نیل لە نزیک شاری ئەقسەر هەبوون.

11: سەردانکردنی گوندی نوبیانیی ڕەسەن

کە سەردانی ئەم گوندە دەکەیت دەربارەی کەلەپووری دەوڵەمەندی میسر زیاتر دەزانیت و دەبینیت، مێژووی ئەم کۆمەڵگەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردین و دیمەنی کۆن و ڕەنگاوڕەنگی ئەم شارە دڵنییابە زۆر سەرنجت ڕادەکێشێت.

12: بەدەوری پەرستگاکانی کارناکدا بسوڕێرەوە

ئەم ناوچەیە بە کارناکی سادە ناسراوە و یەکێکە لەو شوێنانەی کە دەبێت سەردانی بکەیت. کاتێک دەچیت تێکەڵەیەکی جۆراوجۆر لە کڵێسا و پەرستگای جۆراوجۆر دەبینیت کە هەموویان لەناودەچن. چاکردنەوەی ئەم ناوچەیە لە 2000-1700 ی پێش زایین دیسان دەستی پێکردووە، هەربۆیە دڵنیابەرەوە چی دەکەن پێش ئەوەی بڕیاربدەیت بچیت و بیبینیت.

13: ئەنجامدانی گەشتێکی دەریایی لە دەریای سوور

ئەم دەرچەی ئاوی دەریا سەرسوڕهێنەرە ڕووبەرێکی ڕووکەشی هەیە بە نزیکەی 438 هەزار کیلۆمەتر دووجا. ئەم دەریایە دەکەوێتە نێوان کیشوەری ئەفریقیا و ئاسیا و یەکێکە لەو شوێنە بەناوبانگانەی کە دەبێت سەردانی بکەیت. دەتوانیت گەشتێکی دەریایی لەسەر دەریای سوور بکەیت تا بزانیت چەن سروشتێکی جوان و گەورەی هەیە.

14: پیاسەیەک بەناو مۆزەخانەی میسردا بکە

ئەگەر ئارەزووت لە کەلووپەلی کۆن و دانوسقەی میسریە، دەتوانیت لە گەشتەکەتدا سەردانی مۆزەخانەی میسر بکەیت. ئەم مۆزەخانەیە پڕە لە 120 هەزار کەلووپەل و بەئاسانی دەتوانیت زۆربەی ڕۆژەکەت لە سەیرکردنیان بەسەربەریت.

15: سەردانیکردنی ئەسکەندەرییە

ئەسکەندەرییە سێیەم گەورەترین شاری میسرە و حەوتەم گەورەترین شاری ئەفریقیاییە، دانیشتوانی تەواوەتی 5200 هەزار کەس دەبێت. دانیشتوانەکەی بە بووکی دەریای ناوەڕاست ناوی دەبەن کە لە 331 پێش زایین لەلایەن ئەسکەندەری مەزن دۆزراوەتەوە. دیمەنی جوانی ئاو و تەلارسازیەکەی سەرنجت رادەکێشێت بۆیە ئێرەت بیرنەچێت کە سەردانی میسڕت کرد.

16: شاخەوانی بەسەر چیای سینا

ئەم چیایە دەکەوێتە نیمچە دوورگەی سینا، بەگوێرەی ئینجیل مووسا لەوێدا دە فەرمانەکەی وەرگرت. هەرچەندە هەموو لایەکانی چیاکە بە لووتکەی بەرز دەورەدراوە، بەڵام گەشتیارێکی زۆر بۆ دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی بە شاخەوانی بۆی سەردەکەون.

17: سەدانکردنی گۆڕی نێفەرتیتی

کاتێک ئەم گۆڕە دەبینیت، دەزانیت گۆڕەکان پێش دەوروەبەری 3000 ساڵ لە میسر چۆن بوون. چۆنیەتی درووستکردنی بە وردەکاری سەرت دەسووڕمێنێت، بۆیە دڵنیابە لە نزیکەوە لێی ورد ببیتەوە و بیبینیت.

18: گەڕان لە پەرستگای گڵکۆی شاژن هەتشیپسووت

گڵکۆی ئەم شاژنە دەکەوێتە سەرەوەی میسر و بۆ فیرعەون هەتشیپسووت دروستکراوە. ئەم شوێبە ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تیدەکەن چونکە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زۆر بە نرختر و جیاوازترە.

19: سەردانکردنی ئەبیدۆس

ئەبیدۆس یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی میسر و دەوروبەی ١١ کیلۆمەتر لە نیلەوە دوورە. بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارەکانی میسر دادەنرێت و پەرستگای دێرینی بێ شووماری لێیە. ئەبیدۆس بە پەرستگای سێتی(دڵنیانیم لە ڕاستی ناوەکە) ناسراوە، لەوێدا نووسراوێکی سەدەی نۆزدەهەم هەیە کە پێکهاتووە لە ڕیزبەندێکی کاتیی زۆربەی فیرعەونەکانی میسڕ.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.