تەندروستی

کۆرۆنای درێژخایەن چییە؟

Mic Mdeia
2021-07-13

بە گوێرەی نوێترین ئاماری نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا، لە ھەر 60 کەسێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکیان بۆ ماوەی چەندین ھەفتە و چەندین مانگ پاش تێپەڕاندنی چەند نیشانەیەکیان تێدا ماوەتەوە.

لەو نیشانانەش  ھەناسەدانی کورت، ھەستکردن بە ماندووبوون، لاوازی وردبوونەوە کردن، ئازاری سنگ، ئازاری جومگەکان، سەرئێشە، ئازاری گەدە و سکچوون. 

بەپێی ئامارەكە، سێ سەد و حەفتا ھەزار کەس پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تووشبوونیان بە کۆرۆنا نیشانەکانیان تێدا ماوە، کە بە 'کۆرۆنای درێژخایەن' ناسراوە.

د. براین ئۆکۆنۆر پزیشک و ڕاوێژکاری چارەسەری ھەناسەدان ، لەم بارەیەوە دەڵێت "ئەم دەستەواژەیە گوزارشت لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات کە دوای چوار ھەفتە لەتووشبوون بەردەوام دەبن". ھەروەھا دەڵێت "لەڕووی سروشتەوە ڕەنگە تەواوی جەستە بگرنەوە و ھەندێک جار دیارنەمێنن و دوای ماوەیەک دەربکەونەوە".   

کۆرۆنای درێژخایەن، جگە لە ئازاری جەستەیی، زۆرجار گرفتی دەروونی بۆ کەسەکان دروست دەکات، چونکە وەک تووشبووانی تر ناتوانن دوای کۆتایھاتنی سوڕی ڤایرۆسەکە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و کاتی زیاتریان پێویستە. 

پزیشکان دەتوانن دەستنیشانی کۆرۆنای درێژخایەن بکەن، لە ڕێگەی زانینی ئاستی فشاری خوێن، لێدانی دڵ، ڕێژەی ئۆکسینی خوێن، ئەگەر دۆخی تووشبووەکە مەترسیداربوو، دەکرێت پێشنیازی چەند پشکنینێكی تری پێشکەووتووی بۆ بکرێت.

سەرچاوە- ئیندیپێندنت

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.