بەشێوەیەکی گشتی هەرزەکار زیاتر قسە و رازی لای هاورێکانی دەکات بە بەراورد بە دایک و باوکی، بەڵام پاڵپشتی خێزان بۆ هەرزەکار گرنگە و پێویستە لەوە تێبگەن ئامۆژگاری دەبێتە هۆی گەشەکردن و باشتر بڕیاردان لە کایەکانی ژیانیاندا.
رەنگە قسەکردن لەگەڵ گەورەکاندا قورس و سەخت دیاربێت، بەتایبەتیش دەربارەی چەند بابەتێکی دیاریکراو.
ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەکن بۆ باشتر مامەڵە کردن لەگەڵ دایک و باوکدا:
باسی شتەکانی ڕۆژانە
تا زیاتر کارێك بکەیت ئاسانتر دەبێت، گفتوگۆکردن دەربارەی شتە ئاساییەکانی ڕۆژانە لەگەڵ کەسە پێگەیشتووەکانی ژیانت پەیوەندیەك دروست دەکات کە دەکرێت ڕێگە خۆشکەربن بۆ باسکردنی بابەتی گرنگ کاتێك پێویستت بوو.
دۆزینەوەی بابەتی لاوەکی رۆژانە بۆ قسە کردن
باسی ئەوە بکە ئاستی تیمەکەت چۆن بوو لە یاریەکەدا یان شتێک بڵێ کە مامۆستاکەت لە پۆلدا وتویەتی. تەنانەت ئەگەر گفتوگۆیەکی کەمیشت هەبێت دەربارەی ئەوەی بۆ ئێوارە چیتان هەیە دەکرێت پەیوەندیەکی بەهێز و ئاسودەت پێببەخشێت.
هیچ کاتێك درەنگ نیە بۆ دەستپێکردن
ئەگەر هەست دەکەیت پەیوەندیت لەگەڵ دایك و باوکتدا خەریکە لێک دەترازێت، هەوڵبە بچیتە ناو گفتوگۆی سادەوە وەك باسکردنی ئاستی خوشکەکەت لە قوتابخانە.
گفتوگۆی ڕۆژانە لەگەڵ دایك و باوکتدا نەك بە تەنها پەیوەندیەکەی نێوانتان بەهێز دەکات بەڵکو دەکرێت وابکات ئەوانەشی پەیوەندیان باش نیە باشتر ببێت.
کاتێك دایك و باوکت پەیوەندیان هەیە بە ژیانی ڕۆژانەتەوە دەکرێت لەگەڵتبن کاتێك شتێکی گرنگ دێتە پێشەوە.
باسکردنی بابەتی گرنگ
لەوانەیە پێویست بکات هەواڵێکی ناخۆش بدەیت بە دایك و باوکت وەک دەرنەچوونت لە تاقیکردنەوەیەکدا.
لەوانەیە زۆر ترس و فشارت هەبێت دەربارەی شتێك یان زۆر گرنگ بێت بۆت باسی پەیوەندییە سۆزداریەکەت بکەیت بەڵام نازانیت کاردانەوەیان چۆن دەبێت یان هەستت چۆن دەبێت کە بۆت باس کردن.
ئەمەی خوارەوە سێ هەنگاوی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە:
هەنگاوی یەك: دەتەوێت دەرئەنجامی ئەم گفتوگۆیە چی بێت.
پێویستە کەسێکی پێگەیشتوو بیت بۆ ئەوەی بزانیت دەتەوێت دەرئەنجامی گفتوگۆکەت چی بێت (زۆرینەی کەسە پێگەیشتووەکان باش نین لەم خاڵەدا)
ئەوەی هیوای بۆ دەخوازیت دەکرێت چەند شتێکی جیاوازبێت، زۆرینەی کات دەتەوێت کەسە پێگەیشتووەکانی ژیانت یەکێك یان زیاتر لە یەکێك لەم خاڵانە بکەن:
. تەنها گوێبگرن و تێبگەن لەوەی پیایدا تیپەڕ دەبیت بێ ئەوەی ئامۆژگاریت بکەن.
. مۆڵەتت بدەن یان پاڵپشتیت بکەن لە شتێکدا.
. یارمەتیت پێشکەش بکەن.
. ڕێنوینیت بکەنەوە بۆ سەر ڕێگەی ڕاست گەر لاتدابێت و لە کێشەیەکدا بیت
بەڵام بە شێوەیەك دووربێت لە ڕەخنەی توند.
بۆچی پێویستە بیر لەمانە بکەیتەوە پێش ئەوەی قسە بکەیت؟
بۆ ئەوەی بڵێیت بۆ چ مەبەستێك گفتوگۆ دەکەیت بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامەکەت بۆ نمونە:
"دایکە دەمەوێت باسی کێشەیەکت بۆ بکەم کە ڕووبەڕووی دەبمەوە بەڵام تەنها پێویستم بە گوێگرتنتە باش ؟ ئامۆژگاریم ناوێت تەنها دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە بێزارم دەکات".
"باوکە پێویستم بە مۆڵەتت هەیە بۆ گەشتێکی پۆلەکەمان لە هەفتەی داهاتوودا، باسی گەشتەکەت بۆ بکەم؟"
"باپیرە پێویستم بە ئامۆژگاریتە دەربارەی شتێك دەکرێت گفتوگۆ بکەین؟"
هەنگاوی دوو: هەستەکانت دەستنیشان بکە
سەختە باسی هەستە تایبەتییەکانمان بکەین لەگەڵ هەرکەسێکدا جا چ بگات بە دایك و باوک، ئاساییە دوودڵبیت کاتێك باسی بابەتێکی هەستیار دەکەیت.
بزانە هەستەکانت چۆنن، بۆ نمونە لەوانەیە باسی کێشەیەك بکەیت لەگەڵ دایك و باوکتدا کە دەزانیت دەبێتە هۆی بێئومیدیان، بەڵام لەجێی ئەوەی وابکەیت ئەو هەستانە بتوەستینن لەوەی قسەبکەیت، بیانخەرە ناو وشەی گفتوگۆکەوە وەکو بەشێکی گفتوگۆکە بۆ نمونە:
" دایکە دەمەوێت باسی شتێکت بۆ بکەم بەڵام دەترسم بێ ئومێدبیت لێم".
"باوکە دەمەوێت باسی شتێکت لەگەڵ بکەم بەڵام کەمێك هەست بە شەرمەزاری دەکەم".
گەر وا بیربکەیتەوە دایك و باوکت پاڵپشتت نەبن یان ڕەخنە بگرن؟ واباشە بە شێوەیەك دەستبکەیت بە قسە کە شتەکان ئاسایی بکەیتەوە وەکو "دایکە شتێك هەیە دەبێت پێتی بڵێم، شانازی ناکەم بەوەی کە کردوومە و لەوانەشە توڕەبیت لێم بەڵام دەزانم کە دەبێت پێتبڵێم، دەکرێت گوێبگری بۆم"
هەنگاوی سێ: کاتێکی باش هەڵبژێرە بۆ گفتوگۆ
کاتێك دەستنیشان بکە بۆ گفتوگۆ کە دایك و باوکت سەرقاڵی شتێکی تر نەبن، بپرسە "کاتت هەیە قسە بکەین؟" "ئایا ئێستا کاتێکی باشە بۆ گفتوگۆ؟"
پیاسەیەك بە ئوتومبیل یان بە پێ لەوانەیە دەرفەتێکی باشبن بۆ گفتوگۆکردن، گەر سەختە کاتێکی گونجاو بدۆزیتەوە بپرسە "پێویستم بەوەیە قسەت لەگەڵ بکەم، کەی کاتت دەبێت؟"
ئەگەر بابەتێکی زۆر گرنگت هەبێت باسی بکەی دەتوانیت پلانی پێشوەختەی بۆ دابنێیت، بیر لەوە بکەرەوە کە دەتەوێت بیڵێیت گەر پێویستیشی کرد بیرۆکە گرنگەکانت بنوسەرەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.