.لە ئاپۆڕەیەکی هەزاران کەسیدا و لەژێر گەرمای تەمووزی تاقەتپڕوکێندا، بەساڵاچوویەك لەکاتی چاوەروانی مووچە 200 هەزارییەکەی گیانی لەدەستدا لەژێر سایەی دەسەڵاتێك کوردی کە 29 سالە حوکمرانی دەکات
بە هەزاران خانەنشین کە تەمەنی زۆربەی هەرەزۆریان لەسەر و 70 ساڵییەوەیە، دەبێت لەژێر پلەی گەرمای نزیک لە 50 و لە پاڵەپەستۆیەکی تونددا بمێننەوە، لەپێناو وەرگرتنی مووچەیەکی 200 هەزاری.
بەرپرسانی باڵای حکومەت، بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە توانیویانە لە کابینەی نویەمدا، زۆر پرۆژەی گرنگ و زۆر هەنگاوی چاکسازی بنێن، لەکاتێکدا هێشتا لەهەرێمێکی 5 ملیۆنی کە تەمەنی حکومەتەکەی 29 ساڵی تێپەڕاندوە، هیچ سیستمێکی بانکی نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.
10 ى ئەم مانگە، تەمەنی کابینەی نۆیەم ، دوو ساڵی پڕکردەوە، هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، لەدوو لێدوانی جیادا، کابینەکەیان بە کابینەی چاکسازی و خزمەتگوزاری وەسفکرد.
سێ رۆژ دواتر، خانەنشینێکی 75 ساڵەی کابینەکە، بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەرەی مووچە وەرگرتندا، گیانی لەدەستدا پێش ئەوەی مووچەکەی بە لێبڕینی لەسەدا 21 وە وەربگرێت.
خانەنشیان بۆ ئەوەی بتوانن بەزوویی مووچەکانیان وەربگرن، دەبێت لە بەرەبەیانەوە بێنە دەرەوە، گەرمای تاقەت پڕوکێن، رۆتیناتی ئیداری و نەشیاوی شوێنی دابەشکردن، لەبەرچاو نەگرتنی تەمەنی بەساڵاچوان، ئەوەندەی تر، خانەنیشیان دەخاتە بەردەم مەترسی گیانلەدەستدان.
جاری یەکەم نییە، کە خانەنشینێک لەپێناوی وەگرتنی مووچەکەیدا و لەچاوەڕوانیدا گیانلەدەستدەدات، ساڵانە چەندین حاڵەتی لەمجۆرە تۆماردەکرێن، بەڵام بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرپرسانی حکومەت هەبێت بۆ چاککردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەسەریاندا.
لەدۆخێکی وادا، هیچ کەس ولایەنێک بەرپرسیارێتی حاڵەتەکە هەڵناگرێت، تەنانەت بە کورتترین روونکردنەوەش، ئەوەش وایکردووە رووداوەکە تەنها لەچوارچێوەی هەواڵی ئاسایی میدیاکاندا بمێنێتەوە و هیچ کەس و بەرپرسێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.