ژیان

توێژینەوەیەك: گه‌نجان بۆ خۆدزینه‌وه‌ لە كێشه‌كانیان ڕووده‌كه‌نه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لەکاتی نوستندا

Mic
2021-07-15

له‌ئەمڕۆدا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی تا كاتی نووستن خۆیان به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ سه‌ر‌قاڵ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگتر بنوون، بەکارهێنانیان زۆرجار بۆ ئەوەیە تا بیر لە هەست و سۆزەکانیان  نەکەنەوە و کیشەکانیان وەلا بنێن.

به‌پێی لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی، زۆربەی لاوان پێش خەوتن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خۆلادان لە ڕووبەڕووبونەوەی  هەست و سۆزە دژوارەکانیان بەکاردەهێنن.

لە ٪56ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 24 ساڵیدایە هەموو ڕۆژێک پێش خەوتن تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان لە جێگادا بەکاردەهێنن.

 لە ٪76ی هەمان ئەو تەمەنانە لە توێژینەوەکەدا باسیان لەوە کردووە نایانەوێت ڕۆژانە کات بۆ بیرکردنەوە لە هەستەکانیان تەرخان بکەن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە بەشداری دوو هەزار گەنجی بەریتانی ئەنجامدراوە و تێیدا دەربارەی خووەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پێش خەو پرسیاریان لێکراوە، هەروەها پرسیاری بڕی ئەو کاتەیان لێکرا کە تەرخانی دەکەن بۆ بیرکردنەوە لە هەست و سۆزەکانیان.

یەکێک لە پسپۆڕەکانی تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی هۆشداری دەربارەی بەکارهێنانی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان پێش خەوتن دەدات چونکە کات بۆ لاوان و بیرکردنەوە لە هەست و سۆزەکانیان ناهێڵێتەوە.

تۆم بێڤینس، سەرۆکی ژینگەی کار و خۆشگوزەرانی‌ لە سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ڤیتا، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەڵێت: "خۆدزینەوە له‌ بیركردنه‌وه‌ و گرفته‌كان کاریگەریی لەسەر تێکچوونی باری تەندروستی دەروونی گەنجان هەیە".

بێڤینس ئەوەشی روون کردەوە کە زۆربەی کات شەوان تاکە دەرفەتە لە ڕۆژەکەدا بەتەنها لەگەڵ بیرکردنەوەکانماندا بەبێ سەرقاڵکردن دەمێنینەوە.

 لێکۆڵینەوەکە ئەوەی سەلماندووە کە لاوان وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی بیرۆکەی نەرێنی و نائاسودە لە خەیاڵی خۆیان دەربکەن، ڕوودەکەنە تۆڕی کۆمەڵاییەتی.

خۆلادان لە هەستەکان چارەسەرێکی کاتییە، ڕەنگە ئەم هەستانە زیاتر و بەهێزتربن و جڵەوکردنیان بە تێپەڕبوونی کات قورستر بێت.

"تەرخانکردنی کەمێک کات هەموو ڕۆژێک بۆ بیرکردنەوە لە خود دەکرێت بۆ کەسەکە خۆی زۆر یارمەتیدەر بێت. هەروەها ئەمە ڕەنگە یارمەتی خەڵکی لە چارەسەرکردنی بیرۆکە و هەستەکانیان بدات، واتا دەبێتە دەرفەتێک بۆ ڕاستکردنەوەی شتەکان. ئەمە بەتایبەتی لە ئێستادا بۆ هەموومان گرنگە چونکە ژیان پڕە سەختی و ئاڵەنگاری"، بێڤینس وای وت.

سەرچاوە: ڤایس

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.