زۆرێک لە هەرزەکاران بەتایبەت کچان ئەو هەستەیان لا دروستبووە، کە حەز بە جەستەی خۆیان ناکەن، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ میدیاکان چونكە کۆمەڵیک وێنەی جەستە نیشان دەدەن کە نموونەیین.
نیشاندانی جەستەش بەوشێوە نمونەییە، کاردەکاتە سەر کچان کە سەیری جەستەی خۆیان دەکەن، حەزیان بە سنگیان یاخود ئەندامی زاوزێیان نیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی کە لە میدیاکاندا دەبینرێت زۆربەی کەسەکان نەشتەرگەری جوانکارییان بۆ جەستەیان ئەنجامداوە، بوونی ئەم هەستە تەواو ئاساییە، چونکە زۆربەی کچان ئەزموونی ئەو هەستەیان کردووە.
مەمکەکان
زۆرێک لە کچان وا هەستدەکەن کە مەمکەکانیان بچوکن ، بەڵام
ئەمە شتێکی ئاساییە، قەبارەی مەمکەکان لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، وە هەندێک
لە کچان ڕوبەڕووی ئەوە بوونەتەوە کە قەبارەی مەمكێكیان لەوەی دیکەیان جیاوازە، بەڵام
ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە، شتێکی دیکەش کە ڕوبەڕووی کچان دەبێتەوە لە کاتی گەشەی مەمکەکانیان
ناوچەی قاوەیی چواردەوری مەمکەکانە، لە لای هەندێک کچان ئەو ناوچەیە قاوەیی تۆخ یاخود
کاڵترە، یاخود گۆی مەمکەکانیان بچووکە و هەر بەرزنەبۆتەوە،ئەمانە هەموو ئاساییە و
لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە پڕۆسەکە دەگۆرێت.
کۆئەندامی زاوزێی مێینە
زۆرێک لە کچان کێشەیان لەگەڵ شیوازی ئەندامی زاوزێیان هەیە،
بەشێكیان كێشەیان لەگەڵ ئەوە هەیە موو لەسەر ئەو ئەندامە زیاد دەکات، یاخود لە ڕووی
شێوەوە ئەندامەکە بۆتە دوو بەش بە شی لای ڕاست و بەشی لای چەپ و بەشی ناوەڕاست، هەندێک
نا رێکیان لە بەشی لای راست و چەپدا هەیە، هەندێکیان بەشی ناوەڕاستیان درێژترە لە
لاکان، ئەمانە هەمووی ئاساییە ، جیاوازی ڕەنگی ئەم ئەندامەش لە نێوان کچاندا هەیە،
لای هەندێک ئەندامی زاوزێیان لە هەموو بەشەکانی دیکەی جەستەیان ڕەنگی تۆخترە.
قیتکە
دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کۆ ئەندامی زاوزێ نزیکەی ٨٠٠٠ کۆتا
دەماری تێدایە، شێوازی ئەم بەشەش لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە.
قیتكە لە ژنێک بۆ ژنێکی دیکە بە شێواز و ڕەنگی جیاوازە،هیچ
ئەندامێکی زاوزێی مێینەیەک لە هی مێینەیەکی دیکە ناچێت.
یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆتدا ئاسودەبیت ئەوەیە کە
جەستەی خۆتت قبوڵبیت، لات وابێت کە جیاوازترینە، وە خۆت بەراوردنەکەی بە جەستەی مۆدێلەکانی
سەر تەلەفیزیۆن، چونکە ئەوان خۆیان نین، تۆ خۆتبە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.