لەم ڤیتییەدا وردەکاری زیاتری مەترسییەکان خراونەتە ڕوو.
دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.