Horoscopes

بورجی ڕۆژانە

Mic
2021-07-18




بورجی ڕۆژانە ١٨/٧

کاوڕ
ئەکرێت ڕووبەڕوی  هەندێک قورسی و کێشە ببیتەوە لەگەڵ هەستەکانت، هەست و بیرکردنەوەکانت دەرببڕە و دوای دڵت بکەوە.

گا
لەوانێیە پێویست بکات هەندێک گۆڕانکاری لەگەڵ دڵدارەکەت بکەیت، سەرنجت لەسەر ژیانی سۆزداریت بێت ئارامگرانە گفتوگۆی لەسەر بکە.

دووانە
سەرنجت لەسەر تەندرووستی و کارەکەت بێت، تواناکانت دەربخەو هەوڵی بەرەو پێش چوونت بدە و ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ هەستەکانت بکە.

قرژاڵ
ئەمڕۆتەرخان بکە بۆ چێژ وەرگرتن لە ڕۆژەکەت لە جیاتی کار و ماندوێتی، هەستەکانت بە بەرزی و نزمیدا تێدەپەڕن بۆیە پشوو بدە.

شێر
ئاگات لە تەندروستی دەروونی هەم خۆت هەم خێزانەکەت بێت، هەروەها ئینێرجییەکی زۆر باشیش لە کارەکەتدا ڕووت تێدەکات.



گوڵەگەنم
سەرنجت لەسەر باش بوون و تەندروستی دەروونیت بێت، هەرچەنە ئەکرێت گۆڕانکاری بێتە پێش ئەو پلاننانەی داتناوە.

تەرازوو
هەوڵی باشتر کردنی پەیوەندییەکەت بدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چاویشت لەسەر ئەو کارانەت بێت کە دەیکەیت و تواناکانت بەتەواوەتی دەربخە.

دووپشک
ڕووبەڕووی هەندێک گفتوگۆی جدی دەبیتەوە هەم لەگەڵ هاوبەشەکەت هەم خێزانەکەتدا، لەگەڵیشیا پێویستە ئاگات لە جەستە و تەندروسیت بێت.

تیروکەوان
لە ژاوەژاوی ڕۆژانە دوورکەوەرەوە و هەندێک کات بۆخۆت بەتەنیا بەسەر ببە، پشوودان و باش بوونی خۆت بخەرە ئەوەڵی لیستەکەت.

گیسک
لەگەڵ هاوڕێکانت قسە بکە و لەبارەی کێشەکانتەوە بدوێ، ئەکرێت گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو بێتە پێشت لە ژیانی سۆزداریتدا.

سەتڵ
لەوانەیە هەندێک کێشەی خێزانی بێتە پێشت و لە کارەکەت زیاتر هیلاک ببیت، بەڵام بەهۆی کارکردنی زۆرەوە بەرەپێش چوونی بەرچاو بەدی دەکەیت.


نەهەنگ
هەلی نوێ و کاری جیاواز تاقی بکەرەوە و لە ڕۆتینی ڕۆژانەت دەربچۆ،لەگەڵیشیا چاوەڕوانی ڕووداوی چاوەڕوان نەکراویش بە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.