ئەگەر دەزانیت كاتی هاتووه و ئامادەیت بۆ سێکس، دڵنیابە یەکەمجارت و
هەموو جارەکانی دوای ئەوەش خۆپارێزی ئهنجامبدهیت. ئەوە بەمانای پاراستنی خۆت و
هاوبەشەکەت دێت لەو نەخۆشیانەی کەبەهۆی سێکسەوە دەگوازرێنەوە کە ئایدز و سكپڕیی
نەخوازراویش دەگرێتەوە. باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن هەمیشە بریتییە لە بەکارهێنانی
کۆندۆم.
هەندێک کەس پێشنیازکردنی کۆندۆمیان له گهرمهی پرۆسهكهدا بهلاوه
سەیرە، بۆیە باشترە پێشتر لەگەڵ هاوبەشەکەتدا ڕێگاکانی خۆپاراستن باسبکەیت و
هەردوولا ڕوون بن لەسەر ئەوەی کێ کۆندۆمەکان دابین دەکات. دانانی بە وریاییەوە
لەلایەک یاخوود لەژێر پشتییەکەت بیرۆکەیەکی باشە.
ئەگەر دەتەوێت خۆت لە سكپڕیی نەخوازراو بپارێزیت، باشترە ڕێگاکانی
دیکەی خۆپاراستن بزانیت. لەبیرت بێت ئەو ڕێگایانە تەنها لە سكپڕی نەخوازراو
ناتپارێزێت، بهڵكو بەکارهێنانی کۆندۆم هێشتا گرنگە بۆ پاراستنت لە نەخۆشیە
گوازراوەکان بەهۆی سێکسەوە، وەک ئایدز.
ئەی ئەگەر هەموو شتێک تێکبچێت؟
تۆ ناتوانیت پێشبینی سێکس و چەند لایەنێکی
دیکەی وەک میزاجت، کات و شوێن بکەیت، هەموو ئەوانەش کاریگەریان لەسەر پڕۆسەکە
دەبێت ئیتر گرنگ نییە چەندێک ئەزموونت هەبێت. هەرچۆنێک بێت چەند پەیوەندی نێوان
خۆت و هاوبەشەکەت فراوان بێت، ئەوەندەش باش لەگەڵ یەکتردا پەیوەندی دەکەن و زیاتر
پێکەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەن.
کاتێک بۆ یەکەمجار سێکس ئەنجام دەدەیت، ئاساییە هەست بە
نیگەرانی و کەمێک نامۆیی بکەیت بەڵام ڕەزامەندبوون،
متمانە و پەیوەندیەکی باش لەگەڵ هاوبەشەکەتدا زۆر لە زانیاریەکانت دەربارەی سێکس
گرنگترە.
هەروەها
نیگەران مەبە ئەگەر بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە چاوەڕوانت دەکرد و گریمانە لەسەر ڕەفتار
و ئارەزووەکانی خۆت و هاوبەشەکەت درووست مەکە چونکە پێشبینی ئەوەت لێناکرێت هەموو
ئەوانە بزانیت! هەموو شتەکە دەربارەی پەیوەندیکردن و سەرەتایە لەگەڵ ڕەزامەندیدا.
تا خۆت و هاوبەشەکەت لەگەڵ یەکتردا ئاسوودە بن، کێشەیەک نابێت و دەتوانن دووبارە
ڕاهێنان بکەن
لە
قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی
- MIC
ژیلان
محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی
دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان
لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی
پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام
پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری
ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت،
بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی
بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی
روویداوە.
هێشتا
بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە
ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی
زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد
هەبوون.
تائێستا
نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا
بووە.
ساڵانە
لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن،
ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە
لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی
وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران
بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی
خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.