تەندروستی

40٪ ی ژنانی هەرێمی کوردستان خەتەنەکراون

Mic
2021-07-24

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بە ھۆکارێکی کلتوری یان کۆمەڵایەتی یان ھەر ھۆکارێکی تری ناپزیشکی » بریتییە لە خەتەنە
ئەم پرۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەرگی دەرەوی باڵەکانی ئەندامی زاوزێی مێینە و کردنەوەونزیک خستنەوەی پەردەی کچێنی و منداڵدانی کەسەکە کە ڕاستەوخۆ دوای برینی قیتکەکانی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی زاوازێ شوێنی بڕینەکان داغ دەکرێن، تەنیا کردنەوەیەکی بچووک بەجێ دەھێڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی میز و خوێنی سەرەمانگان بدات، ھەروەھا کردنەوەی زێ بۆ ڕێگەدان بۆ جووت بوون و ئاسانی دووگیان بوون لە .(خەتەنەکردنەوەی دووەم (کاتی ھاوسەرگیری
باوترین کەتی خەتەنەکردنی کچان بریتییە لە (کاتی لە دایکبوون تا تەمەنی هەرزەکاری (١٥ ساڵ) )
ئەم نەریتانە ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھاندا وەک یەکێک لە شێوەکانی جیاکاری سێکسی، یان وەک ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکسی ژنان سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کۆمەڵگا یان گرووپانەی کە خەتەنەیان تێدا باوە وەک نیشانەی پاکی و دوورکەوتنەوە لە بەدکاری و باوەرداری دەبینن
خەتەنەکردن دەبێتە ھۆی تێکچوونی تەندروستی جەستەیی و دەروونی بە درێژایی تەمەنی کەسی خەتەنەکراو.
 لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی زانستی نیە و چەند شێوازێکی هەیە، بۆیە بابەتێکی ئاڵۆز و تێکەڵاوە کاریگەرییە تەندروستییەکانی بەپێی سروشتی نەشتەرگەرییەکە و توانای بەرگری کچەکە جیاوازییان ھەیە
بە گشتی ئەم پڕۆسەیە جگە لە زیانی تەندروستی ھیچ سودێکی نییە
کاریگەرییە کورتخایەنەکان
ئازاری توند
خوێن بەربوون
هەڵئاوسانی شانەکانی ئەندامی زاوزێ
بەرزبوونەوەی گەرمی لەش (تا)
هەوکردن وەک (کۆپانە)
کێشە لە میزکردن
کێشەی چاکبوونەوەی برین
برین یاخود زیان بۆ شانەکانی دەوروبەری کۆئاندامی زاوزێ
خورپە
مردن

کاریگەرییە درێژخایەنەکان
کێشە لە کاتی میز کردن وەک (ئازار لە کاتی میزکردن، هەروەها هەوکردنی بۆری میز)
کێشەکانی ئەندامی زاووزێ وەک (خورانی زۆر، دەردان، گەوکردنی ئەندامی زاووزێ)
کێشەکانی سوڕی مانگانە.
کێشەکانی سووڕی مانگانە (بوونی خوێن بە شێوەیەکی نا ئاسایی لە کاتی سوڕی مانگانە وئازاری زۆر لە کاتی سوڕی مانگانە
دروستبوونی پەڵە
ئازاری زۆر لە کاتی پەیوەندی سێکسی و لاوازبوونی لایەنی سێکسی.
کاریگەریەکانی لەسەر منداڵبوون
منداڵبوون بە شێوازی ئاسایی تا ڕادەیەک سەختە بۆیان، چونگە مەترسی خوێن بەربوونیان زۆرە،  بۆیە ناچاردەبن پەنا بەرنە بەر شێوازی سیزاریان (نەشتەرگەری مناڵبوون), ئەمەش یەکێک لە کێشەکانی تر کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە
کێشەی دەروونی، زۆرجار ئەو کچانەی کە خەتەنە دەکرێن ڕوبەڕوی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبنەوە و فشارێکی دەروونی زۆریان لەسەر دەبێت و متمانەیان بە خۆیان کەم دەبێتەوە

بۆچی کچان خەتەنە دەکرێن؟
هۆکارەکان لەپشت خەتەنەکردنی کچانەوە جیاوازە، لە چەند کۆمەڵگەیەکی باوەڕداردا خەتەنەکردن ڕێگەیەکە بۆ چوونی ژنان بۆ ناو تەمەنی پێگەشتن. بەڵام لە هەندێک کۆمەڵگەی تردا باوەڕیان وایە کە بە خەتەنەکردن دەتوانن ڕێگری بکەن یاخود کنتڕۆڵی حەزی سێکسی ژنان بکەن بەمەش لە لادان دەیانپارێزن .هەروەها لە هەندێک شوێنی تر وا باوە کە ئەو ژنانەی کە خەتەنەکراون دەبنە مایەیی سەربەرزی بۆ خێزانەکانیان و وەک شەرەف بۆ خێزان و هاوسەری داهاتوویان سەیر دەکرێن. هەندێک دەڵین کە پەیوەندی بە ئایینەوە هایە بەڵام هیچ ئاینێک داوای خەتەنەکردن ناکات.  
خەتەنەکردن کێ دەگرێتەوە؟
بە شێوەیەکی گشتی لە دوای لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ١٥ ساڵی باوترین تەمەنی کچانە بۆ خەتەنەکردن. هەرچەندە بەشێک لە ژنان نەک تەنها جارێک بەڵکو چەند جارێک بە درێژایی ژیانیان خەتەنەدەکرێنەوە. تەنانەت لە دوای هاوسەرگیری یان لەدوای منداڵ بوونیش دوبارە ڕوبەڕوی ئەم دیاردەیە دەبنەوە.

ئامارەکان:
لە سەرانسەری دونیادا زیاتر لە ١٤٠ میلیۆن تا ئێستا خەتەنە کراون.
ساڵانه زیاتر لە ٣ میلیۆن کچی تەمەن ٤ تا ١٥ ساڵ خەتەنە دەکرێن
لە کوردستان ئامارێک لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەنجام دراوە. کە تێیدا دەرکەووتوە کە زیاتر لە ٪٤٠ لە ژنان و کچان خەتەنەکراون
بەپێی ناوچەکان ٪٤ ی ڕێژەکە لەشاری دهۆک بووە و ٪٥٨ لە شاری هەولێر بووە. بەڵام ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری سلێمانی تۆمار کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٨ بە پێی ئامارێکی نوێ ڕیژەی خەتەنەکردن ٪٣٧.٥ بووە کە ٪٣.١ لە شاری دهۆک بووە و ٪٤٥.١ ی لە شاری هەولێر و ٪٥٠.١ لە شاری سلێمانی تۆمار کراوە

‌هیچ ئایینێک نیە کە هانی خەتەنەکردن بدات، تەنها دیاردەیەکە کە بۆتە بەشێکی لە نەریتی هەندێک کۆمەڵگ
خەتەنەکردن لە هەموو جیهاندا ڕودەدات. بەڵام لە ٤٤ وڵات قەدەغە کراوە، سەرەڕای ئەوەی کە قەدەغە کەراوە بەڵام ژنان هێشتا بەزۆرەملێ خەتەنەدەکرێن.
لە هەر چرکەیەکدا لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا، کچێک خەتەنە دەکرێت و ئەمەش بۆ کچان و ژنان دەبێتە دەستپێکی ژیانێکی پڕ لە ئازار ورەنج.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.