كوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد لە توركیا بووە جێی باس، بەتایبەت پاڵنەرەكانی ئەو تاوانە، كە بەهۆیەوە خۆپیشاندان لە چەند شارێكی باكووری كوردستان و توركیا و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپاش دەستیپێكردووە.
حكومەتی توركیا هۆكارەكەی بۆ كێشەی خێزانی دەگێڕێتەوە، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و ڕێكخراوە مرۆییەكانی توركیا پاڵنەرەكانی بۆ نەژادپەرستی دەگێڕنەوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕووداوەكەی گەڕاندەوە بۆ كێشەیەكی خێزانی كە ماوەی 11 ساڵە بەردەوامیی هەیە
ڕووداوەكە ئێوارەی 30 ی تەموزی 2021 لە ناوچەی مەرامی شاری كۆنیا ڕوویدا، ڕووداوەكەش لەكاتێكدا بوو پێشتر زنجیرەیەك هێرشی نەژادپەرستی لە توركیا دژ بە كورد ئەنجامدرابوون، بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی دۆغانی توركی دوو كەس هێرشەكەیان ئەنجامداوە و دوای ئەوەی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی خێزانە كوردەكە هەر حەوت كەسی خێزانەكەیان كوشتووە كە تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 65 ساڵدا بووە، پاشانیش ئاگریان بەرداوەتە ماڵەكە تا وا دەربكەوێت كە بەهۆی ئاگرەوە سوتاون.
پاش ڕووداوەكە هێزە ئەمنیەكانی توركیا 10 كەسیان دەستگیركردووە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لەگەڵیاندا.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا پاڵپشتی ئەوە دەكات كە تاوانەكە پاڵنەری "نەژادپەرستی" لە پشتەوەیە
حكومەتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر ڕووداوەكە لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان كە پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە جیاواز لەبارەی ڕووداوەكە بیردەكەنەوە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ڕووداوەكەی بە تاوانێكی قورس ناوبرد و گەڕاندییەوە بۆ كێشەیەكی خێزانی كە ماوەی 11 ساڵە بەردەوامیی هەیە و ڕەتیشیكردەوە ڕووداوەكە هیچ پاڵنەرێكی نەژادپەرستی لەدواوە بێت.
لەهەمانكاتدا داواكاری گشتی شاری كۆنیا ڕایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كێشەی نێوان بكوژ و كوژراوەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 كاتێك یەكەم سكاڵایان لەدژی یەكتر ئەوكات تۆماركردووە.
لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا پاڵپشتی ئەوە دەكات كە تاوانەكە پاڵنەری "نەژادپەرستی" لە پشتەوەیە.
ئەرین كەسكین جێگری سەرۆكی كۆمەڵەكە لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە "ئەو خێزانە پێشتریش ڕووبەڕووی چەند هێرشێكی نەژادپەرستانە بوونەتەوە، بەشێوەیەك ئەو خێزانە لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووش تووشی هێرشێكی نەژادپەرستی بوونە و بەهۆیەوە یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە بە سەختی برینداربووە".
پێش چەند ڕۆژێك لە ڕووداوەكە دراوسێكانی ئەو خێزانە كوردە هەڕەشەیان لێكردوون
پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە گەورەترین پارتی كوردییە و خاوەنی چەندین پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی توركیا، ڕووداوەكە بۆ پاڵنەری نەژادی دەگێڕێتەوە، بنەچەی خێزانەكەش بۆ كورد دەگێڕێتەوە.
وەك پێگەی گازێت دۆڤار و دێر شپیگلی ئەڵمانی، باسی دەكەن پێش چەند ڕۆژێك لە ڕووداوەكە دراوسێكانی ئەو خێزانە كوردە هەڕەشەیان لێكردوون بەوەی ڕێگە نادەن كورد لە شارەكەیان بژی.
بەپێی ڕاپۆرتێكی پێگەی بلۆمبێرگی ئەمریكی، بەمدواییە ژمارەی هێرشەكان بۆ سەر خێزان و تاكی كورد لە توركیا زیادیانكردووە، كە ئەوەش بە ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە لێكدەدرێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.