هەواڵ

کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نزیک لە حزب چۆن چاویان بڕیوەتە کارەبای نیشتیمانی

Mic
2021-08-27

بەمزوانە بەدواداچونێکی ورد لەسەر دۆسیەی کارەبای نیشتیمانی بڵاودەکەینەوە..

More News

Most Popular

هەواڵ

کۆبوونەوەی لوتکە…. پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆدەبنەوە

Mic
2021-10-24

پاڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی راگەیاندوە کە ئامادەیە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک کۆبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە MIC لە دوو سەرچاوەی جیاواز و ئاگادارەوە دەستیکەوتوە، پاڤڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیدا، رایگەیاندوە ئامادەیە لەگەڵ لاهور جەنگی کۆبێتەوە. بەڵام وردەکاری زیاتر لەبارەی جۆر و مەبەستی کۆبوونەوەکە نەزانراوە کە ئاخۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیە، یان بەتەواوەتی ناکۆکییەکانیان دەگەنە بنبەست.

 

هەفتەی رابردوو، فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وتی کە لەهەوڵدان هەردوو هاوسەرۆک لە کۆبوونەوەیەکدا بەیەکبگەیەنن.

 

لە ٨ تەمووزی ئەمساڵەوە ناکۆکی قوڵ کەوتە نێوان هاوسەرۆکان، پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، کە تاڕادەیەک ناکۆکییەکان مەترسی پێکادانی چەکداری لێکەوتەوە.

 

بەڵام چەند مانگێکە دۆخی ناکۆکی هاوسەرۆکان تاڕادەیەک هێوربوونەوەیەکی پێوەدیارە.بەڵام هێشتا رووننیە کۆتایی ناکۆکییەکان بەرەو چی دەچن.

 

حاڵی حازر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەدۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەکە.