هەواڵ

هێزێکی کۆماندۆ کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی گاسنیان لەسلێمانی بە بارمتەگرت

Mic
2021-09-09

 کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی گاسن دەڵێن، هێزێکی کۆماندۆی چەکدار، بە چەکی قورس و سوکەوە کە دەیان چەکداربوون، هەڵیانکوتاوەتە سەریان و بۆ ماوەی 45 خولەک لەگۆڕەپانێکی کارگەکەدا بە بارمتە گیراون. 

کارمەندێکی کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە تاسڵوجە، بە MIC وت کە کاتژمێر 11:45 خولەکی ئەمرۆ پێنجشەممە، هێزێکی چەکداری پڕچەکی راهێنراو، کە جلوبەرگەکانیان لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەر بووە، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژ هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەکە و سەرجەم کارمەند و بەڕیوەبەرانی کارگەکەیان دەستبەسەرکردوە و بۆ ماوەیە 45 خولەکیش لەگۆڕەپانی کارگەکە لەبەر هەتاو، بەبارمتەیانگرتوون.

سەرچاوەکە وتیشی کە هێزەکە پەلاماری چەند کارمەندێکیان داوە، بە زەبری هێز سەرجەم کارمەندانی کارگەیەیان لەشوێنی خۆیان دەرهێنا و لە گۆڕەپانی کارگەکە کۆیانکردنەوە و چەند کۆمپیوتەر و کەلوپەلێکیشیان شکاندوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکە بە نزیکەی 20 ئۆتۆمبیلی جۆری گوللە نەبڕ و بە چەکی سوک و قورسی وەک دۆشکە و بیکەسی هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەکە و دواتر بێ هیچ روونکرندنەوەیەک جێیانهێشتوە.

کارگەری چیمەنتۆی گاسن دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی و خاوەندارێتییەکەی بۆ فاروقی مەلا مستەفا، گەورە بازرگان و سەرمایەداری کوردستان دەگەڕێتەوە، هەروەها چەند پشکێکیشی بەناوی چیاو نما کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئەمینەوەیە.

تائێستا لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرانی کارگەکەش، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.