ساڵێک تێپەڕی بەسەر دەستگیرکردنیاندا، بێ ئەوەی هێشتا دادگایی بکرێن و ئەو تۆمەتەی لەسەریانە رەت یان بسەلمێندرێت.
بەدەل بەردواری و ئومێد بەرۆشکی، لەگەڵ دەیان چالاک و رۆژنامەوانی دیکەدا، زیاتر لە ساڵێکە لەناو گرتووخانەکاندالەسنوری دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هێڵدراونەەوە.
دەسەڵاتداران تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵ چالاکان و دەستگیرکراوەکان کە گوایا بەنیازبوون “کاری تێکدەری” ئەنجامندەن.
بەڵام پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن کە هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر سەلماندنی ئەو تۆمەتانە،“هێشتنەوەشیان بڕیاری سیاسییە نەک یاسایی.”
لەناو دەستگیرکراوانی بادینادان تائێستا دۆسیەی شەش گیراو یەکلایی کراوەتەوە کە ئەوانیش زیندانیکردنیانە بۆ ماوەی ٦ساڵ.
بڕیارەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی زۆری لێدروستبوو، بەڵام هیچ لەبڕیارەکەی دادگا و سزاکەی سەریان نەگۆڕی.
لە دوو هەفتەی رابردوودا دانیشنتی دادگایکردنی ژمارەیەکی تر لە چالاکوانان دواخرا، بە بیانوی جۆراوجۆر، وەکگواستنەوەی چەند دادوەرێک و سەفەرکردنی هەندێکیان.
چاودێرانی تۆدسیەکە هیچ دڵخۆشنین بە دواخستنی دادگاییەکان و هێشتنەوەی گیراوان لە زیندانەکان، چونکە پێیانوایەدەسەڵاتدارانی زۆرنی زەرد نیازی ئەوەیان هەیە ژماریەکی دیکەش لەچالاکان بە زیندانیکردنی قورس سزابدەن.
هەروەها رەخنەیەکی زۆر لە دادگاو دادوەرەکانی دۆسییەکە دەگیرێت بەوەی کە ناتوانن لەسەر بنەمای بەڵگە و دۆکیومێنتەکاندۆسییەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵکو “لەژێر کاریگەری بڕیاری سیاسی حزبی ناوچەکەن.”
واچاوەڕواندەکرێت بە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بکەونە یەکلاکردنەوەی دۆسییەکانیگیروان، بەڵام کەسوکار و چاودێرانی دۆسییەکە ترسیان هەیە کە “دۆسییەکان لەبەرژەوەندی گیراوانی بادینان یەکلایینەکرێنەوە.”
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.