پێنج ساڵ بەسەر رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت، رووداوێک کە هێشتا لەنێوان خیانەت و بەرگریدا قەتیس ماوە.
رووداوەکە تەنها لە ڕووی سیاسییەوە پێگەی هێزە کوردییەکانی لاواز نەکرد، بەڵکو لەڕووی جوگرافیا و هەیمەنەیدەسەڵاتیشیانەوە، لەدەستدانێکی گەورە بوو، بۆ شارێک کە نزیکی سەدەیەکە کورد و حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراقلەکێشەدان.
رووداوەکە ئاسەواری گەورەی لەدوای خۆی جێهێشت، بەجۆرێک کە کورد ٥١٪ ی خاکەکەی لەدەستدا، لەدەستدانی خاکێک کەبەدرێژایی مێژووی شۆڕش و جوڵانەوە سیاسییەکانی باشوری کوردستان، هەزاران قوربانی بۆ داوە.
هەندێک وای دەبینن کە ١٦ ی ئۆکتۆبەر، لێکەوتەی ئەنجامدانی ریفراندۆمە، بۆ ئەوەش راستەوخۆ پەنجەی تۆمەت بۆ مەسعودبارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان رادەکێشن، بەوەی کە دەستی لایەن هەرێمی و ناوخۆییەکانی عێراقی واڵاکرد،هەرچییان لەدەستدێ بۆ دەربەڕاندنی هێزە کوردییەکان بیگرنە بەر.
هەندێکی تر کە زیاتر بۆچوونی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەڵێن کە “خیانەتی بەشێک لە سەرکردایەتییەکانیئەوکاتی یەکێتی” وایکرد شارەکە بکەوێتە دەست هێزە عێراقییەکان.
١٦ ئۆکتۆبەر بەشێکی زۆر لە هێزەکانی یەکێتی شەڕێکی سەختیان لەبەرامبەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقداکرد، بۆ ئەوەش ژمارەیەک پێشمەرگە کوژران و بریندار بوون. دواتر بەبیانوی نەبوونی هاوسەنگی هێز، کشانەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کشانەوەی سوپای عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە، هەزاران چەکداری لەناو کەرکووک ودەورووبەری جێگیرکردبوو، بەتایبەت لەناو کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و بای حەسەن.
هەردوو کێڵگەکە بەدێژایی دوو ساڵ، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەوتەکەی دەردەهێنرا و لەڕێگەی تورکیاوەدەفرۆشرا.
بەڵام لە رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەردا، هێزەکانی پارتی بێ هیچ بەرگرییەک، لەشارەکە کشانەوە، تاوەکو ئەو دیو پردێ.
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رووبەڕووی سوپای عێراق و حەشد نەبوونەوە، تاوەکو مەترسی لەسەر شاری هەولێردرووستنەبوو، ئەوەش کاتێک روویدا کە هێزە عێراقییەکان هەوڵیاندا هێزەکانی پارتی لەو دیو پردێوە بە ئاراستەی هەولێروەدەرنێن.
هەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشە، سەرکردایەتییەکەی بەسەر دوو رادا دابەشبوون، بەشێک پێیانوابوو کە ئەوەیروویداوە رادەستکردنی شارەکەبووە و بەشەکەی دیکەش کە کوڕانی تاڵەبانی و شێخ جەنگی بوون، پێیانوابوو لەپێناوپاراستنی شارەکەدا، بڕیاری کشانەوەیان داوە. بۆ ئەوەش ئیمزای زۆرینەی سەرکردایەتی حزبەکەیان بە بەڵگە دەهێننەوە.
سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی دەڵێن کە پارتی و لایەنەکانی دیکەش ئاگاداربوون لە ڕوودانی رووداوەکە و ئەو رێکەوتنەیبەناوی پاراستنی شارەکەوە ئیمزاکراوە.کۆبوونەوەکەی دووکان کە بارزانی تێیدا بەشداربوو وەک بەڵگەیەک سەیری دەکەن.
هەرچۆنێکبێ، رووداوەکە تێپەڕی بێ ئەوەی روونبێتەوە کە ئەوەی روویدا، خیانەتبوو یان بەرگری.هێشتا یەکلایی نەبۆتەووە کە ١٦ ی وئۆکتۆبەر دەررئەنجامی ریفرانندۆم بوو کە باررزانی رێبەرایەتی کرد، یان رووداوێکبوو کە دەبوو هەر رووبدات؟
لەگەڵ ئەمانەشدا، پارتی و یەکێتی، لە کێبڕکێیی توندان بۆ گەڕانەوەی هەیمەنەتیان بۆ شارەکە.
پارتی کە لە راگەیاندنەکانییەوە کەرکووک وەک شارێکی داگیرکراو ناودەبات، بەڵام لە هەڵبژاردنی ١٠-١٠- ٢٠٢١ی پەرلەمانیعێراقدا بەشدارییەکی چالاکی کرد و توانی ٢ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات، بە بێدەنگی بارەگاکانیشی بۆ شارەکەگەڕاندەوە.
چاوەڕوانکراوە کە پارتی تموحی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووکیشی هەبێ.
هەرچی یەکێتیشە لەبانگەشدا قورسایی خۆی خستە سەرشارەکە و دوو کەمپینی هەڵبژاردنی لەشارەکەدا ئەنجامدا، وەکقەڵایەکی خۆی سەیری دەکرد، بەڵام کورسییەکانی لە ٦ کورسییەوە بۆ ٣ کورسی دابەزاند.
بەشێک لە کاندیدە دەرجووەکانی پارتی و یەکێتی و تەنانەت بەرپرسی یەکەمی هەرددوو حزب بۆ شارەکە، ههیچیان لەکەرکووک ناژین، بەرۆژ لەناو شارەکەن و بەشەویش دەگەڕێنەوە سلێمانی یان هەولێر.
لە دۆخێکی وادا بۆ کەرکووکییەکان سەختە لەوە دڵنیابن کە لەکاتی رووداوەکاندا تەنها جێناهێڵدرێن، وەک رووداویدەستگیرکردنی رەشبگیری گەنجان لەلایەن لیوای ٦١ ی سوپاەوە.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: