تەندروستی

تای خوێنبەربوون چیە و نیشانەکانی چین؟

Mic
2022-05-01

تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە کە بەھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ملولە خوێنە بچووکەکان و دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترس بۆسەر ژیانی تووشبوەکە.

بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێی جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە ھەندێک حاڵتدا بە ھۆی گەستنی مێشولە یاخود مچەوە دەگوازرێتەوە ھەروەھا بە بەرکەوتنی بە شلەکانی ئاژەڵە تووشبوەکە کە وەک(خوێن،میز،لیک،ھتد...) نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

تا ئێستا لە ئاستی دنیادا چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە. ماوەیەکە لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەو تایە بڵاوبووەتەوە.

 

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون:
نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەنێوان ٢-٢١ ڕۆژ لەسەر کەسی تووشبوو دەردەکەون و بریتین لە تایەکی زۆر، شەکەتی، سەرگێژخواردن، ئازاری ئێسک و جومگە و ماسولکەکان و بێھێزی.

کاتێک نەخۆشیەکە تەشەنەدەکات دەبێتە ھۆی خوێنبەربوون لە ژێر پێست و ئەندامەکانی ناوەو چاو و لوت و گوێ، شۆک بوون، تێکچوونی فەرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، بورانەوە، لەکارکەوتنی گورچیلە و جگەر و کێشەی ھەناسە و خوێن.

وە لەکاتی زیاتر بەرەوپێشچونی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە مێشک، دڵ، چاو، گورچیلە، سپڵ و جگەر، وە ھەروەھا سیەکانیش دەگرێتەوە لە حاڵەتی زۆر تەشەنەکردنی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی مردن.

 

خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن دەبێت ھەوڵبدرێت سەردانی ئەو شوێنانە نەکرێت کە ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاوە، بەکار ھێنانی دستکێش و ماسک و عەینەک و ھەموو پێداویستیەکی تر کە دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لە کاتی کارکردن لەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.

کوتان ئەگەر ھەبێت، ھەرچەندە کوتان دژی چەند جۆرێکی کەمی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون دۆزراوەتەوە بۆیە بەتایبەت لەم وڵاتانەی خۆماندا کوتان دژی ئەو ڤایرۆسانە بەردەست نیە!

بەھۆی ئەوەی نەخۆشیەکە لە ڕێگای ھەندێک ئاژەڵ و زیندەوەری وەک مچەوە دەگوازرێتەوە بۆیە پێویستە زۆر لێیان نزیکنەکەوینەوە و لە حاڵەتی پێویستیشدا کەلوپەلی خۆپاراستنی پێویست بەکاربھێنرێت.

ئەگەر کەسێک ھەستیکرد ھەندێک لە نیشانەکانی تێدایە پێویستە بە زوترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات چونکە دەستکردن بەچارەسەر لە سەرەتای نە خۆشیەکەدا ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زیاتردەکات.

سەرچاوە:
د.سۆران محەممەد غەریب، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.