ماوەی دوو ڕۆژە سوپای عێراق بە بیانوی دەرکردنی پەکەکە لە شنگال، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکردووە کە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.
نادین ماینزا، كۆمسیاری ئەمریكا بۆ ئازادییە ئاینییەكان لەجیهاندا رایگەیاند هێرشەکەی سوپای عێراق لەدژی ئەو خەڵکەیە کە لەسەر دەستی داعش ڕووبەڕووی جینۆسایدکردن بوونەتەوە.
لە تویتێکدا، نادین ماینزا رایگەیاند "سوپای عێراق هێرشدەکاتە سەر یەبەشە لە شنگال کە ئێزیدین و رزگاربووی جینۆسایدن و ئەوان تەنیا دەیانەوێت پارێزگاری لە خەڵکەکەی خۆیان بکەن."
كۆمسیاری ئەمریكا بۆ ئازادییە ئاینییەكان لەجیهاندا دەشڵێت، یەبەشە بریتینیە لە پەکەکە و ئەوان هەڕەشە نین بۆ تورکیا و عێراق، کەچی دووبارە ئێزیدییەکان ئاوارە دەبنەوە.
بە وتەی پیر دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی هێرشەکەی سوپای عێراق تاوەکو ئێستا 701 خێزان ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون کە ژمارەی ئەندامانی ئەو خێزانانە چوار هەزار و 83 کەسن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سێ رۆژ دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تورکیا، شەوی 17ی ئەم مانگە سوپای تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی راگەیاند و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
دوای حەوت ساڵ لە داگیرکردنی؛ بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی
دیمەشق، سوپای تورکیا لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە.
سوپای تورکیا بەچەند قۆناغێک لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان
کشایەوە و شارەکە رادەستی حکومەتی نوێی سوریا دەکرێتەوە.
تورکیا
لە ناوەندی شاری عەفرین دەکشێتەوە
بە گوێرەی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان لە کاتژمێرەکانی
رابردوودا یەکەکانی سوپای تورکیا و پۆلیسی تورکیا بنکە و بارەگاکانیان لە شاری
عەفرین و شارۆچکەی جەندریس و دەروبەری حەلەب-یان رادەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی
سوریا کردوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورکیا چوار گۆشەی عەفرین و
جەندریس و هەموو ئەو قوتابخانە و باڵەخانانەیان چۆڵکردوە کە پێشتر کردبوویانە بنکە
و بارەگای سەربازیی.
سوپای تورکیا لە دەرەوەی شاری عەفرین چەند بنکەیەکی سەربازی هەیە،
ئەوەش لە چوارچێوەی دابەشکردنەوەی هێزەکانی لەنێو رۆژئاوای کوردستان و خاکی
سووریادایە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا هەیەتی.
پانۆرامای
سەرەتای هێرشەکانی تورکیا و داگیرکردنی عەفرین
سوپای تورکیا لە 20ـی کانوونی دووەمی 2018 تۆپبارانی ناوەندی
شاری عەفرین و گوندەکانی ڕاجۆ، شیێ، بلبلێ، شەرا، جندرێسی دەوروبەری کرد، ئامانجی
تۆپبارانەکەش ڕێگەخۆشکردن بوو بۆ ئەوەی گرووپە میلیشیاکانی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر
عەفرین دەست پێ بکەن.
لەو هێرشانەدا خانووی هاوڵاتییانی سڤیل، قوتابخانەکان، دامەزراوە
فەرمییەکان، نەخۆشخانەکان، مزگەوتەکان، شوێنە مێژوویی و پیرۆزەکان و ژێرخانی
عەفرین وێران کران.
بە هۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 300 هاوڵاتیی سڤیل شەهید و زیاتر لە
700 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 350,000 هاوڵاتیی لە
زێدی خۆیان دەرکران، بەشێکی زۆریان لە گوندەکانی نێوان عەفرین و حەلەب نیشتەجێ
بوون، بەشێکی دیکەشیان ئاوارەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و بەشێکیش لە هەرێمی
کوردستان بوونە پەنابەر.
داگیرکردنی عەفرین
دوای 58 ڕۆژ لە شەڕ، سوپای تورکیا و گرووپە میلیشیاکان لە 18ـی
ئاداری 2018 چوونە نێو شاری عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری، لەو کاتەوە ماڵ و
دووکان و شوێنی کارکردنی هاوڵاتییانی کورد تاڵان کران.
هەروەها بەگوێرەی ئامار و زانیاریی چالاکوانانی داکۆکیکار لە
مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 8500 کوڕ و کچی کورد لەلایەن گرووپە
میلیشیاکانەوە لە پێناو وەرگرتنی سەرانە لە خێزانەکانیان ڕفێندروان، لە نێویشیاندا
چارەنووسی زیاتر لە 2000 هاوڵاتی تا وەکو ئێستا نادیارە.
گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین
دوای دەرکردنی هاوڵاتییانی کورد لە زێدی خۆیان، هەزاران
عەرەبی دیمەشق و پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دیکەی سووریا لە عەفرین لە سەر موڵک
و ماڵی هاوڵاتییانی کوردەکان نیشتەجێ کران، لەو کاتەوە دیموگرافیای عەفرین لە گۆڕاندایە.
جیا لەوەی سەدان هەزار دار زەیتوون بڕدران و لە نێو بران، هەزاران دار زەیتوونی تر
و داری بەری دیکە هەڵکەندراون و بەرەو ناوچەی دیکە بردراون.
لە دوای داگیرکردنی عەفرین تا وەکوو ئێستا زۆرینەی ناوچە
شوێنەوارییەکانی عەفرین لەلایەن سەربازانی تورکیاوە هەڵکەندراون پارچەکانیان
دزراوە.
بەگوێرەی زانیاریی چالاکوانان بواری شوێنەوارناس، پارچە
شوێنەوارییەکانی گردی جندرێس، قەڵای نەبی هۆری، قەڵای سەمان و ئەشکەوتی دوو دەری
دزراون لەلایەن گرووپە میلیشیاکان دزراون.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین بڵاوی کردووەتەوە، سوپای
تورکیا و میلیشیاکان زیاتر لە 50 شوێنەواری مێژوویی و مەزارگە ئاینییەکانیان
هەڵکەندووە و زیاتر لە 20،000 پارچە کەلوپەلی شوێنەواریان گواستویاننەوە بۆ تورکیا.
لە عەفرین چەندین شوێنی مێژوویی هەیە، جگە لە قەڵای هۆری، قەڵای
سامان، ئەشکەوتی دودری، کەنیسەی مارمارۆن و دەیان شوێنی دیکە نزیکەی 25 گردی
مێژووییان هەیە، کە زۆربەیان بە درێژایی ڕووباری عەفرین ڕیزکراون و مێژووەکەیان
دەگەڕێتەوە بۆ بۆ 2000 ساڵ بەر لە زایین.