-18

بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ هەرزەکاری ناو خێزانەکەت بکە دەربارەی بابەتە سێکسیەکان

Mic
2022-05-05

کاتێک منداڵەکەت دەگاتە تەمەنی هەرزەکاریی، پێویست ناکات نیگەران و قەلەق بییت دەبارەی ئەم بابەتە، ئەوەی پێویستە بیکەیت مامەڵەیەکی تەندروست  وهۆشیارکردنەوەیانە دەربارەی پێگەشتنی ئەندامەکانیان، گۆڕانکاریە دەرونی و جەستەییەکانیان.

دەتوانیت بەم چەند شێوازە مامەڵەیەکی تەندروست لە گەڵ هەرزەکارەکەی ناو خێزانەکەت بکەیت:

١.کاتی پێبدە: ڕەنگە قورسبێت بۆ ئەوەی بتوانی خۆت کۆنترۆل  بکەی کە چۆن لەم تەمەنەدا دەربارەی پێگەیشتنی سێکسی  منداڵە هەرزەکارەکەتەوە هەڵسوکەوت بکەیت، بەلام پێویستە بە هێمنیەوە دۆخەکە هەڵسەنگێنیت، تێیبگەێنیت کە ئەمە دۆخێکی ئاسایی، بنەڕەتی ژیانێتی، پێویست ناکات بترسێت یان نیگەران بێت دەربارەی.

٢.یارمەتی لە هاوژینەکەت وەرگرە: پێویستە لەگەل هاوژینەکەت پرسو را ئاڵوگۆڕ بکەی دەربارەی ئەوەی چۆن لەگەڵ ئەو دۆخە تایبەتەی هەرزەکارەکەتان مامەڵەبکەن، پێویستە بە ئارامی بمێننەوە.

٣.بە لێزانانە و ئارامیەوە گفتوگۆی لەگەڵ بکە: ڕەنگە قسەکردن دەربارەی بابەتە سێکسیەکان بۆ هیچ یەک لە ئێوە بابەتێکی ئاسان نەبێت، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی ئامۆژگاری بکەیت، بەوردی و ئارامیەوە گوێی لێبگرە و گفتوگۆ بکەن لەسەری.

٤.دەربارەی ئەزموون وشارەزاییان بزانە: لەوانەیە قورس بێت بەکراوەیی دەربارەی ئەو بابەتانە قسەبکەن، بۆیە  بە پرسیارکردن دەربارەی ئەزموون و بیکردنەوەیان فێرببە و شارەزابە لێیان.

٥.بەڕاستی گوێان بۆ بگرە: بەڕاستی گوێیان بۆ  بگرە، تێبگە لە شێوازی تێڕوانین و لێکدانەوەیان سەبارەت بەو پرسە، ڕێگەیان بدە قسابکەن و ڕای خۆیان بڵێن، هەرچەند زۆرتر لێیان تێبگەیت ئەوەندە باشتر دەتوانێت مامەڵەیەکی تەندرووستیان لەگەل بکەیت.

٦.ئەوەت لەبیر بێت کە گەیشتن بە قۆناغی هەرزەکاری چۆنە: ڕاستە وەک دایک وباوک دەتەوێت منداڵەکەت بپارێزی، بەبەڵام پێویستە ئەوەت لەبیربێت کە دنیای ئەوان تەواو دنیایەکی جیاوازە. پێویستە لە تێڕوانینی ئەوانیشەوە دۆخەکە هەڵبسەنگێنیت، ئەمەش هاوکارت دەبێت لە مامەڵەکردنێکی باشتر لەگەڵ هەرزەکارەکەت.

٧.بیریان بخەرەوە کە هەرکاتێک بیانەوی دەتوانن  بڕیارەکانیان بگۆڕن دەربارەی دەستپێکردنی سێکس، یان نەبوونی سێکس لە ژیانیان.

تێیانبگەیەنە کە ئەگەر بڕیاریان داوە دەربارەی دەستپێکردنی ئەزموونی سێکس، ئەوە مانای ئەوە نیە ناچاربن لە بەردەوامبون لەسەر بڕیارەکانیان، بەڵکو دەتوانن هەرکات بیانەوێ بڕیارەکانیان بگۆڕن.

٨.هۆشیاریان پێبدە؛ پێویستە ئاگاداریان بکەیتەوە دەربارەی بووونی هەر بابتەتێکی گرنگ و پەیوەندیدار بە پڕۆسەی سێکس و لیکەوتەکانی. وەک نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێگەی سێکسەوە، دوگیان بوون، کاریگەریە دەروونیەکان.

More News

Most Popular

-18

ئایا لە منداڵدا مەڵاشوو دەکەوێت؟

Mic
2024-02-21

ئاکۆ کەریم جەلال پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەردەمی کۆندا مەڵاشوو کەوتن نەخۆشییەکی باو بووە، لە ئێستاشدا لای هەندێک کەس هەیە، بە منداڵێکیان دەوت مەڵاشووی کەوتووە کاتێک منداڵەکە ماوەیەک خواردنی کەمبووایە و پرخەی لووتی هەبووایە و بێتاقەت و بێهیز بووایە و خەوی کەم بووایە، بۆ چارەسەر منداڵەکەیان دەبرد بۆ لایی ئافرەتێکی شارەزا پەنجەیەکی دەکرد بە قورگیا بۆ ئەوەی مەڵاشووی بەرزبکرێتەوە و ببرێتەوە شوێنی خۆی.
ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، لە رووی زانستییەوە مەڵاشوو کەوتن وەک نەخۆشی هەیە و هەبووە و هەر دەشبێت، بەڵام دەستەواژەی مەڵاشوو کەوتن هەڵەیە چونکە مەڵاشوو ناکەوێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە رووی زانستییەوە ئەوەیە کاتێک منداڵ تووشی هەوکردنی ڤایرۆسات دەبێت هەندێک جار لەوزەتێنی سێهەم کە پێی دەوترێت "ئەدینۆید" یان پێیدەڵێن "گۆشتە زیادە"، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی قورگ لە پشت رێرەوی لووت کە لە هەموو مرۆڤێکدا هەیە گەورە دەبێت بەمەش منداڵەکە هەناسەدانی بە لووت ئەستەم دەبێت و خواردنی کەم دەبێتەوە و بێهێز و بێتاقەتی دەکات.
ئاکۆی پزیشک روونیکردووەتەوە، ئەگەر منداڵەکە چەند رۆژێک خواردنی کەمبێتەوە ئەوا تووشی وشکبوونەوە دەبێت دەرئەنجام لە منداڵی کەمتر لە یەک ساڵ مەڵاشووی دەقووپێت بۆ ناوەوە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاوی لەشی، (ئاشکرایە منداڵ لە ٪٧٠ بۆ ٪٦٥ لەشی لە ئاو پێکهاتووە).
سەبارەت بە ڕێگەی کۆنی جاران کە ئافرەتێک بە پەنجە مەڵاشووی منداڵەکەی دەهێنایەوە ئەو پسپۆڕە دەڵێت "جاران لە نەبوونی پزیشک و هۆشداریی تەندروستیی وا لێکدراوەتەوە کە مەڵاشووی منداڵەکە کەوتووەتە پشتی لووتیەوە بۆیە لووتی گیراوە، بۆ چارەسەر کەسێک بە پەنجە پەستانی خستووەتە سەر بەشی سەرەوەی قورگی منداڵەکە و هەوڵیداوە مەڵاشووی بگەرێنێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام بەهۆی ئەو پەستانە زۆرە بۆتە هۆی ئەوەی ئەو لەوزەتێنە بتەقێت بەمەش قەبارەکەی بچووکبووەتەوە و رێرەوی لووتی منداڵەکە کراوەتەوە بەمەش منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی باش بووە، بەڵام ئەم رێگە کۆنە هەڵەیە چونکە ئازارێکی زۆر بۆ منداڵەکە دروست دەبێت و ئەگەری هەوکردن و خوێن بەربوون زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و شڵەژانی دەروونی بۆ منداڵەکە دروست دەبێت".
لەو کۆتاییدا ئەو پسپۆرە ئەوەی خستووەتە روو، لە ئێستادا ئەم نەخۆشییە بە قەترەی لوت و شروب چارەسەر دەکرێت، هەندێک جاریش بە نەشتەرگەریی، هیچ پێویست ناکات ئەو چارەسەرەی جاران بکرێت.