پەروەردەی سێکسی

نەخۆشیە گوازراوە سێکسیەکان چین؟

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2022-05-05

نەخۆشیە گوازراوە سێکسیەکان چین؟
بۆچی گرنگە هۆشیاریمان دەربارەیان هەبێت؟

کۆمەڵێک نەخۆشی مایکرۆبین کە بەهۆی سێکسەوە دەگوازرێنەوە وەک ڤایرۆس، بەکتریا، کەڕوو، مشەخۆرەکان.

هەریەک لەم نەخۆشیانە دەکرێت لە ڕیگەی هەر شلەیەکی لەش بگوازریتەوە وەک خوێن، دەردراوەکانی کۆئەندامی زاوزێ.

ئەم نەخۆشیانە دەکرێت لەڕێگەی خوێنەوە لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە بگوازریتەوە.

لە نمونەی ئەو نەخۆشیانە:

ڤایرۆسی جگەر، جۆرەکانی (A، B و C)

ڤایرۆسی (HIV).

نەخۆشیەکانی وەک سیفلس، نەخۆشیە هەوکردنیەکان کە بەهۆکاری کەڕوو دروستدەبن لە نمونەیان: Candidiasis, Chlymedia, Trichomoniasis


نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشیانە بریتین لە:

ئازار لە کاتی میزکردندا، سوربوونەوەی کۆئەندامی زاوزێ، دروستبونی پەڵە لەسەرجەستە بەتایبەتی لەسەر دەست و پێ، هەبوونی تا، درووستبوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی میزەڵدان، بونی دەردراو و بۆنی نا ئاسایی لە هەریەک لە کۆئەندامی زاوزێی مێینە، نێرینە، بوونی ئازار لە کاتی سێکس.

گرنگە هۆشیاریمان هەبێت لەسەر ئەم نەخۆشیانەی کە لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازریتەوە چونکە دەرکەوتنی نیشانەکانی ماوەیەکی دریژی پێدەچێت ڕەنگە ساڵێک، یان چەند مانگێک، چەند هەفتەیەک بەپێی جۆری میکرۆبەکە.

 

سەرەڕای توشبونمان بەم نەخۆشیانە، بەهۆی ئەم نەخۆشیانە دەکرێت دووچاری ئەم گرفتە تەندروستیانە ببینەوە:

هەوکردنی جومگەکان

دروستبوونی گیروگرفتی دوگیانی

هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ

نەخۆشیەکانی دڵ

نەزۆکی

شێرپەنجە

 

چۆن خۆم بپارێزم لەم نەخۆشیانە؟
گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزی:


١.پێش سێکس کردن لەگەڵ هاوژینەکەت تێستە تاقیگەییەکانی پەیوەست بەم نەخۆشیانە ئەنجام بدەن.

٢.وەرگرتنی ڤاکسینی تایبەت بەم نەخۆشیانە وەک ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی جگەری، هەروەها ڤایرۆسی (HPV).

٣. بەکارهینان و پەیڕەوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کاتی سێکس وەک بەکارهێنانی کۆندۆم، پاک ڕاگرتنی کۆئەندامی زاوزێ.

٤.نەخواردنەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنەوا کحولیەکان، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش.

٥.خەتەنەکردنی پیاوان بەرێژەی سەدا ٦٠ رێگری لە توشبونی پیاوان دەگرێت بە نەخۆشیەکانی وەک HIV ،HPV.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.