سەرۆکایەتی رووسیا رەتیکردەوە ڤلادیمیر پوتن لە پەیوەندییەکەی تەلەفونیدا داوای لێبوردنی لە ئیسرائیل کردبێت لەسەر لێدوانێکی وەزیری درەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، کە وتبووی هیتلەر خوێنی جولەکەی تێدابوو.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا داوای لێبووردنی کردووە ئەویش بەهۆی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کە وتبووی ئەدۆلف هیتلەر جولەکەیە و خوێنی جولەکەی تێدابووە.
بەڵام کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا کرملین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی پەیوەندی تەلەفونی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نافتالی بێنێت و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتن، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە داوای لێبووردنی پوتن نەداوە.
وتەبێژی کرملن دمیرتی پێسکۆڤ ناوەڕۆکی گفتوگۆی نێوان پوتن و بێنێت-ی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند گفتوگۆکانی هەردوولا "بەتەواوەتی لەسەر ئەوەبووە کە ئاماژەی پێدراوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە لێدوانێکی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە خوێنی ھیتلەر، پەیوەندییەکانی نێوان روسیاو و ئیسرائیل-ی خراپ کردووە و ئیسرائیل دەڵێت ئەوە ھەڵەیەکە لێخۆشبوونی نییە و مۆسکۆ دەیەوێت بەو لێدوانانە ماف بە کردەوە دڕندانەکانی رووسیا لە ئۆکراین بدات.
لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "جولەکە بوونی سەرۆکی ئۆکراین ئەو راستییە ناشارێتەوە کە کەسانی نازی لەناو حکومەتەکەیدا ھەن، ئەگەر بە بیرم بێت و ھەڵە نەبم، ھیتلەریش ھەڵگری خوێنی جولەکەکان بووە، بۆیە ئەوە ھیچ مانایەکی نییە، بۆیە پێموایە بەشێک لە ژدە جولەکەکان ھەر جولەکە بوون.".
یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی لێدوانەکەی "لاڤرۆڤ" دەکات سەبارەت بەوەی ئەدۆلف ھیتلەر سەرۆکی نازییەکان بنەچەی جولەکەی ھەبوبێت و رایانگەیاند، ئەو لێدوانە ھەڵەیەکی گەورەی مێژووییە و لێخۆشبوونی نییە.
ھەر لەسەر توڕەیی ئیسرائیل لەسەر ئەو لێدوانە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵیۆزی روسیای بانگردووە و داوای لێکردووە پۆزش بھێننەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.