هەواڵ

رۆژنامەنوسێکی دیاری جەزیرە بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا

Mic
2022-05-11

کەناڵی جەزیرەی قەتەری رایگەیاند شیرین ئەبو عاقلە، کە پەیامنێرێکی دیاری میدیاکەیە، لە کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لێیدراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئەبو عاقلە لەگەڵ تیمە رۆژنامەوانییەکەیدا سەرقاڵی رووماڵی هێرشەکانی ئیسرائیل بووە لە شاری جنین کاتێک گوللـەیەکی بەردەکەوێت و بەپەلە دەبرێت بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی فەلەستین.

دواتر وەزارەتی تەندروستی فەلەستین گیانلەدەستدانی پەیامنێرەکەی کەناڵی جەزیرە شیرین ئەبو عاقلەی ڕاگەیاند بەهۆی سەختی برینەکەیەوە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت رۆژنامەوانێکی دیکەی فەلەستینیش کە کاری بۆ رۆژنامەی قودس کردووە، بە فیشەک پێکراوە و گوللـە بەر پشتی کەوتووە، بەڵام ڕەوشی تەندروستی ئەو جێگیرە.

میدیاکارێکی جەزیرە کە لەگەڵ ئەبو عاقلە بووە دەڵێت، فیشەک بەر سەری ئەبو عاقلە کەوتوە لەکاتێکدا کە سەرقاڵی رووماڵکردنی رووداوەکانی شاری جنین بووە.

ئەبو عاقلە وەک رۆژنامەنوس لە ساڵی 2000 دەستی بە کارکردن کردووە بۆ کەناڵی جەزیرەی قەتەری و بەردەوام کاری رۆژنامەوانی لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەنجامداوە.

لە تویتەر باڵیۆزی فەلەستین بۆ بەریتانیا نوسیویەتی، "هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل رۆژنامەنوسی خۆشەویستمان ئەبو عاقلەیان تیرۆر کرد لەکاتێکدا کە ئەمڕۆ رووماڵی کارە دڕندانەکانی ئەوانی دەکرد لە جنین."

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.