هەواڵ

'خۆپیشاندانی برسییەکان' لە ئێران دەستیپێکردووە

Mic
2022-05-14

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی فراوان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و سەدان کەس لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خواردن رۆژانە دەریژێنە سەر شەقامەکان.

هەفتەی رابردوو، بە مەبەستی ڕوبەڕووبوونەوەی قەیران ئابووری سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم رەیسی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ڕۆن، مریشک و هێلکە.

ئابووری ئێران بەهۆی ئەو ئەو گەمارۆ قورسانەی کە لەلایەن ئەمریکا بەسەریدا سەپێنراوە، تا دێت روو لە خراپییە، ئەمیش لەدوای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، هەڵئاوسان لە ئێران بەڕێژەی سەدا 40 بەرزبووەتەوە.

لەدوای ئەوەی کە بڕیارەکانی ئیبراهیم رەیسی چوونە واری جێبەجێکردنەوە، رۆژی هەینی لە چەندین شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک رژانە سەر شەقامەکان.

زیاتر لە 20 کەس لە شارەکانی باشووری رۆژئاوای ئێران یاسوج و دێزفول، کە خۆپیشاندانیان دەکرد و داوای پێداچوونەوەیان دەکرد بە بڕیارەکانی سەرۆککۆماری ئێران، دەستگیرکران.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.