لە بەرواری ١١ی مانگی ٤وە دادگایکردنی جۆنی دێپ و هاوسەرەکەی ئەمبەر هیرد دەستی پێکردووە، لەو کاتەوە پستیوانان و پاریزەرەکانیان لە دادگاییە یەک لەدوای یەکەکانیاندا بەردەوامن لە شایەتی دان وپشتیگیری هەریەک لە لایەنەکانیان.
لە دوایین دادگاییاندا ئەمبەر هێرد لەدادگا چیرۆکێکی تەواو جیاوازی لە چیرۆکەکەی جۆنی دێپ بۆ دادگا باسکرد، وە جۆنی دیپی بە دڵ پیس، تووندرەو، بەکارهێنەری دەرمان تۆمەتبارکرد.
هەردوولا یەکتر بە ئازاردان وسزادانی یەکتر تۆمار دەکەن، بەجۆرێک لە یەکێک لە دادگاییەکانیاندا جۆنی دێپ هاوسەرەکەی بەوە تۆمەتباردەکات کە لەکاتی خواردنەوەی بڕێکی زۆری ماددە کحولیەکان بوتڵی خواردنەوەکەی گرتۆتە جۆنی و بەهۆیەوە پەنجەی پەڕیوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەمبەر هێرد لە گوتەکانی خۆیدا دژ بە جۆنی دێپ دەڵێت، گوایە ڕوبەڕووی توندوتیژی دەروونی و جەستەیی بووەتەوە، دەڵێت گوایە جۆنی زۆر شێت بووە لە ئەو لەسەر ئەو گرێبەستی کارەی کە لەگەل ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی جەیمس فرانکۆ کردویەتی، سەرەڕای تووندوتیژی دەروونی، ئەمبەر هێرد لە گووتەکانی بۆ دادوەر دەڵێت کە جۆنی لێدان وئازاردانی جەستەییی بەکارهێناوە بەرامبەری.
سەرەتای کێشەکەیان بە وتەی ئەمبەر لە سەرەتاکانی پەیوەندییەکەیان دەستی پیکردووە، لێدانەکانیش لەوکاتەوە دەستی پێکردووە کە دەربارەی تاتۆیەکی سەر قۆڵی جۆنی دێپ قسەیان کردووە، گوایە جۆنی دێپ بۆ چەندین جار زلەی لە ئەمبەر هێرد داوە، جۆنی دێپ-یش ئەمبەر هێرد بە توندووتیژی تاوانبارەکات.
جۆنی دەڵێت من پێم وابوو ئەو هاوسەرێکی باش دەبێت بۆمن، دەڵێت هەرگیز بەخەیاڵمدا نەدەهات کە شتێکی وا ڕووبدات، لەبەرامبەریشدا ئەمبەر هێیرد دەڵێت دوای ماوەی سەرەتا کە بەیەکەوەبووین جۆنی بۆ ماوەیەک دیارنەما، کە گەڕاشەوە بە سەرخۆشی و بێ ئاگایی گەڕایەوە.
دادگاییەکە بەردەوامە، بەوتەی کەسانی لیژنەی پسپۆڕانی دەروونی و شایەتیدانیان لە دادگادا، هەموو بەڵگەکان دەریدەخەن کە ئەمبەر هێیرد تووشی بارودۆخێکی دەروونی بەناوی post traumatic stress بووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.