ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محەممەد بن زاید لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات وەک سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە هەلبژێردرا و بووە شوێنگرەوەی براکەی خەلیف بن زاید.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیماراتدا هاتوه، بەپێی مادەی (51)ی دەستور، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، بەکۆی دەنگ هەڵبژێردراوە بە سەرۆکی ئیمارات و شوێنی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان ده‌گرێته‌وه، كه دوێنێ له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مرد.
ئەنجوومەنەکە بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن ڕاشید ئال مه‌کتوم، جێگری سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئیمارات دڵنیاكرانه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له چه‌سپاندنی ئەو بەهایانەی کە ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
لەبارەی هەڵبژاردنەکەی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتی، شێخ محەمەد بن زاید سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی و داوی کرد هاوکاری بکرێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا وەک سەرۆکێکی نوێ.
دوێنێ هەینی هەوڵای گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئیمارات شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان بڵاوکرایەوە.
وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرسه و ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ ئیمارات راگه‌یاند و فه‌رمانیكرد، بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ ئاڵایی فه‌رمی وڵات بۆ نیوه ده‌هێندرێته خواره‌وه و له‌ئه‌مڕۆشه‌وه پرسه و ماته‌مینی ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌وامی فه‌رمی له‌دامه‌زراوه ناوخۆی و فیدڕاڵیه‌كان راده‌گیرێـت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.