تەندروستی

جەڵدەی گەرما چیە؟

Mic
2022-05-14

جەڵدەی گەرما حاڵەتێکە کە تیایدا پلەی گەرمای کەسەکە بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٤٠ پلەی سیلیزی، بەهۆی بەرکەوتنی لەش بە پلەی گەرمایەکی زۆر بۆ ماوەیەکی درێژ، یان وەرزش کردن لەبەر پلەیەکی گەرمای زۆردا.

لەم حاڵەتەدا لەش ناتوانێت سوود لە میکانیزمەکانی ساردکردنەوە وەربگرێت بۆ ساردکردنەوەی جەستە، بۆنمونە میکانیزمی ئارەق کردنەوە.

بۆچی گرنگە دەربارەی ئەم حاڵەتە هۆشیاریمان هەبێت؟
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی هاوین کە پلەکانی گەرما بەڕادەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە، پێویستە ئاگاداری ئەم حاڵەتە بیت کە پێی دەوترێت جەڵدەی گەرما، چونکە حاڵەتێکی مەترسیدارە و ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەری بەپەلەی بۆ نەکرێت ئەوا ڕەنگە کەسەکە گیانلەدەست بدات.

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە چین؟

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش بۆ نزیکەی ٤٠ پلەی سیلیزی
گەشکە، سەرلێشیواندن، بورانەوە
دڵ تێکهەڵچوون و ڕشانەوە
هەناسەبڕکێ، خێرابوونی هەناسەدان
خێرابوونی لێدانی دڵ، دڵەکوتێ، زەختێکی زۆر دەکەوێتە سەر دڵ بۆ ساردکردنەوەی جەستە
سەرئێشەی تووند
سووربوونەوەی پێست

 

ئەگەر جەڵدەی گەرما بگاتە حاڵەتێکی مەترسیدار و ئەگەر چارەسەر نەکرێ لەماوەیەکی کورتدا دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستیانە؛

مردن ولەناوچوونی ئەندامە گرنگەکانی وەک؛ مێشک، دڵ
مردنی یەکجاری نەخۆشەکە


ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە حاڵەتە زیاتر دەکەن، باوترینیان ئەمانەن؛

١.تەمەن: تەمەنەکانی خوار ١٨ ساڵ،تەمەنەکانی سەروو ٦٥ ساڵ زیاتر لەبەردەم  مەترسی توشبوون بەم حاڵەتە لەبەر ئەوەی توانای لەشیان لاوازە بۆ خۆگونجان لەگەڵ گۆرانکارئیەکان،هەروەها بۆ هێشتنەوەی لەش بە شێداری.

٢.بەرکەوتنی لەناکاوی لەش بەشەپۆلی گەرمای تووند، یان سەفەرکردن بۆ ناوچەیەکی ئاوهەوای گەرم.

٣.نەبوون یان کەمی هۆکارەکانی فێنک کردنەوە بۆ ساردکردنەوەی لەش.

٤.بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەرمان کاریگەری دەکاتە سەر توانای لەش بۆ هێشتنەوەی لەش بە شێداری، بۆ نمونە دەرمانەکانی تەسککردنەوەی بۆەیەکانی خوێن،دەرمانە میزپێکەرەکان،لەم حاڵەتەد پێویستە کەمتر بەرگەرمای زۆر بکەویت.

٥.هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن مەترسی تووشبونت بە  جەڵدەی گەرما زیاد دەکەن وەک نەخۆشی سیەکان و دڵ.

٦.وەرزشکردنی قورس لەبەر گەرمایەکی زۆردا بۆ ماوەیەکی درێژ وەک ڕاکردن بۆ ماوەیەکی زۆر،یان ڕآهێنانی تۆپی پێ.


چۆن خۆمان بپارێزین لەم حاڵەتە؟

١.لەبەرکردنی جلی فراوان و تەنک یارمەتیت لەش دەدات بە فێنکی بمێنیتەوە، دوربکەوەرەوە لە جلی زۆر تەسک، جلوبەرگی ئەستوور.

٢. بەکارهێنانی دژە خۆری گونجاو و چاویلکە، یارمەتی پاراستنی پێست و لەش دەدات دژی سوتان بەخۆر>چونکە سوتان بەخۆر هۆکارە بۆ لەدەست دانو کەمکردنەوەی توانای لەش بۆ ساردبونەوە.

بۆ ئەم مەبەستە هەموو ٢ کاتژمێر جارێک باشتر وایە دژە خۆرەکەت نوێ بکەیتەوە.

٣.خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو یارمەتی لەش دەدات بۆ مناەوەی بە شێداری و دەیپارێزێ لە وشک بوونەوە.

٤.ئاگاداری خۆتبە ئەگەر ئەو دەرمانانەی کاریگەری لە لەش دەکەن و لەش وشک دەکەنەوە بەکاردێنیت.

٥.هەرگیز هیچ کەسێک بەجێمەهێلە لە ناو سەیارەدا بە داخراوی،ئەمە باوترین هۆکارەکانی مردنە بە جەڵدەی گەرما لەناو منداڵآندا،چونکە لە ماوەیەکی کورتدا سەیارەکەت بە رادایەکی زۆر گەرم دادێت ، دەبێتە هۆی مردن.

٦.لە وەرزەکانی گەرمادا لەو کاتانی ڕۆژدا وەرزش بکە کە پلەکانی گەرما نزمن ئەگەر ناتوانیت لە وەرزەدا خۆت بەدوور بگریت لە وەرزشکردن،وە بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

مەترسییەکانی بە قەزابوونی قەرەتەپە لایەنە کوردییەکان یەکدەخات

Mic
2025-07-08


دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیاری بە قەزابوونی ناحەی قەرەتەپەی دەرکرد، لایەنە کوردییەکان بە توندی دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، جەختدەکەنەوە، بڕیارەکە هەوڵێکە بۆ تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچەکە و هەروەها، بڕیارەکە پێچەوانەی مادەی 140ـى دەستورە.

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەکۆی دەنگ، بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەی قەرەتەپەی پەسەندکرد، کە ناحیەیەکی سەر بە قەزای خانەقین بوو، بەپێی بڕیارەکە، جگەلەوەی قەرەتەپە لە خانەقین دادەبڕێت، ناحیەکانی کۆکس و جەبارە لە کفری دادەبڕێت و دەخرێنە سەر قەزا تازەکە.

بڕیارەکە نیگەرانی لایەنە کوردییەکانی لێکەوتووەتەوە و و پێیانوایە، بڕیارەکە هەوڵێکە بۆ تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچەکە و پێچەوانەی مادەی 140ـى دەستورە.

بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکە، ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە کوردییەکان لە خانەقین کۆدەبنەوە، بە وتەی شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین لە کۆبونەوەکەدا، بڕیارێکی بەکۆمەڵ دەدەن بۆ رەتکردنەوەی ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێت .

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین وتیشی: پێشێلکارییەکە مەترسییە لەسەر هەموو کوردستان و ئایندەی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

ئەوس مەهداوی، نوێنەری یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ناحیەی قەرەتەپە هێشتا تایبەتمەندیی بەقەزابوونی تێدانییە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی لە 400 هەزار تێپەڕ ناکات، تاوەکو بێتە قەزا، بەڵام وەزیری پلاندانان، وەک کارێکی سیاسی ئەوەی کردووە، چونکە ئەوەی ئێستا بەڕێوەبەری ناحیەکەیە لە رووی سیاسییەوە سەر بە ئەوە، ئەو کارەش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.