هەواڵ

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی لوبنان: حیزبوڵا زۆرینەی پەرلەمان لەدەست دەدات

Mic
2022-05-16

دوای یەک ڕۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان، ئەنجامە بەراییەکانی ئەو هەڵبژاردنە بڵاوکرایەوە و دەریدەخەن حیزبوڵای لوبنان زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدەدات.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان راگەیەندراو و حیزبوڵای لوبنان بە لەدەستدانی بەشێک لە کورسییەکانی چیدیکە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستەوە نابێت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی لوبنان، ئەو حیزبە نوێیانەی کە رکابەری سەرەکی هاوپەیمانێتییەکەی حیزبوڵای لوبنان بوون، توانیویانە رێژەیەکی بەرچاو لە دەنگەکان ببەنەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، حیزبی " القوات اللبنانية" کە حیزبێکی مەسیحییە و لەلایەن سعودیە پاڵپشتی دەکرێت بردنەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە و ئەو حیزبانەش بەهەمانشێوە کە بانگەشەی چاکسازی دەکەن.

سەرچاوە سیاسییەکانی هاوپەیمانی حیزبوڵا رایانگەیاند، ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان دەریدەخات کە ئەگەری ئەوە نییە پارتەکە و هاوپەیمانەکانی بتوانێت لە کۆی 128 کورسی پەرلەمان زیاتر لە 64 کورسی مسۆگەر بکەن.

ئەوەش کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە لە رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانێتییەکەی حیزبوڵا بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 حیزبوڵا 71 کورسی بەدەستهێنا و هەژموونی ئێرانی بۆسەر لوبنان زیاتر کرد بە سەرۆکایەتی شیعە و دوورکەوتەوە لە سعودیە.

ئەنجامەکانی ئەمساڵ دەتوانن هەژموونی ئێران کەمبکەنەوە. ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێز لە دەنگدان دەگرن و هەرگیز دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان ناکات.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.