هەواڵ

سەربازانی ئۆکراین ماریۆپۆل چۆڵ دەکەن و شارەکە ڕادەستی ڕووسیا دەکەن

Mic
2022-05-17

سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند کە کار بۆ کشاندنەوەی هەموو ئەو سەربازانە دەکات کە ماونەتەوە لە دوایین مۆڵگەی خۆیان لە بەندەری ماریۆپۆڵی گەمارۆدراو، بەمەش ڕووسیا لە دوای چەند مانگێک لە بۆردومان دەتوانێت دەست بەسەر بەندەرەکەدا بگرێت.

کشانەوە وهەڵهاتنی سەدان سەرباز کە ژمارەیەکی زۆریان بریندار بوون بۆ شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا، پێدەچێت کۆتایی درێژترین و خوێناویترین شەڕی ئۆکراین بێت و شکستێکی بەرچاو بێت بۆ ئۆکراین لەو ناوچەیە. ئێستا ماریۆپۆل وێران بووە دوای گەمارۆکانی ڕووسیا، ئۆکراین دەڵێت دەیان هەزار کەس لە شارەکەدا کوژراون.

لە کاتێکدا کە باقی ماریۆپۆل لە دەستی ڕووسیادا بوو، سەدان سەرباز و خەڵکی مەدەنی ئۆکراین لەنێو کارگەیەکی پۆڵا خۆیان حەشاردابوو. لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هاوڵاتیانی مەدەنی نێو کارگەکە گواسترانەوە و درەنگانی رۆژی دووشەممە زیاتر لە 260 سەرباز کە هەندێکیان بریندار بوون، وێستگەکەیان بەجێهێشت بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رووسیا.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "گاریسۆنی 'ماریوپۆل' ئەرکی شەڕی خۆی بەجێ هێناوە".

ئانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆکراین رایگه‌یاند، 53 سه‌ربازی بریندار له‌ کارگه‌ی پۆڵا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ شارۆچکه‌ی نۆڤۆازۆڤسک که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی روسیادایه‌ که‌ نزیكه‌ی 32 کم (20 میل) له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دووره‌، هاوکات 211 که‌سی دیکه‌ش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شارۆچکه‌ی ئۆلێنیڤکا. لە ناوچەیەکدا کە لەلایەن جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا کۆنترۆڵ کراوە.

پێدەچێت نزیکەی ٦٠٠ سەرباز لەناو وێستگەی پۆڵادا بووبن. سوپای ئۆکراین راشیگەیاندووە، هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە هێشتا لە ناوەوەن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین لە وتارێکی بەیانی زوودا وتی: هیوادارین بتوانین ژیانی کوڕەکانمان ڕزگار بکەین. "لە نێویاندا برینداری سەخت هەیە. ئەوان چاودێری پزیشکی دەکرێن. ئۆکراین پێویستی بە پاڵەوانی ئۆکراینی هەیە بە زیندووی."

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.