هەواڵ

ئیلۆن مەسک ئیمۆجییەکی نەشیاو دەنێرێت بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر

Mic
2022-05-17

ئیلۆن مەسک لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی سپامدا ئیمۆجییەکی نەشیاوی بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر ناردووە.

هەفتەی ڕابردوو، مەسک ڕایگەیاند کە پێشنیاری کڕینی تویتەر لەلایەن ئەوەوە "ڕاگیراوە"، چونکە بەدوای زانیاری زیاتردا دەگەڕێت دەربارەی سپام و ئەکاونتە ساختەکان لە پلاتفۆرمەکەدا.

مەسک رایگەیاند کە باوەڕ بە خەمڵاندنی تایبەتی تویتەر ناکات. بەپێی خەمڵاندنەکانی تویتەر کەمتر لە لەسەدا ٥ی ئەکاونتە چالاکەکانی سەر پلاتفۆرمەکەی ئەکاونتی ئۆتۆماتیکی یان ساختە بوون، کە ئەمە رێژەیەکی زۆر کەمە.

پاراگ ئاگراوال بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر بابەتێکی درێژی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا رایگەیاندووە "بە سوودی داتا و ڕاستییەکان و کۆنتێکست" ڕێژەی سپام لەنێو تویتەر دیاریدەکات.

ئاگراوال دەڵێت کە تویتەر مەزەندەی کردووە کە ژمارەی ئەکاونتە ساختەکان لە ڕاستیدا "بە باشی لە ژێر" لەسەدا ٥ بووە. بەڵام هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها تویتەر دەتوانێت ئەو خەمڵاندنە پێشکەش بکات، چونکە پشتی بە زانیارییە تایبەتەکان بەستووە کە تویتەر نەیتوانیوە بڵاوی بکاتەوە.

ئەوەش وای لە مەسک کرد ئیمۆجی نەشیاو بنێرێت، پێدەچێت لە بێباوەڕیدا بێت بە بانگەشەکانی ئاگراوال.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.