هەواڵ

سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبنەوە

Mic
2022-05-17

بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ‏حكومەت، لەبارەی پرسی دیارنەمانی داهات، لەگەڵ هەریەكە لە پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ‏و هەروەها سەرپەرشتیارانی ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین كۆببنەوە.‏

هەفتەی ڕابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەبارەی دیارنەمانی داهات و کێشەی مووچە " لە رۆژانی داهاتوو داوا لە پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان دەکەم بێن و بۆم باس بکەن ئەو کێشە و گرفتانەی هەیە، ئایا کێشەکان لۆکاڵی و ناوچەیین یان کێشەیەکی گشتین و کێش بەرپرسە بەرامبەر کەمکردنەوەی ئەو بڕە داهاتەی کە پێویستە بۆ پڕکردنەوەی مووچەی هاووڵاتیان."

ئەوەش لەکاتێکدا لە هەولێر و دهۆک مووچەی مانگی 3 و 4ی فەرمانبەران دابەشکراوە، بەڵام لە سلێمانی مووچەی مانگی 3 دواکەوت و تاوەکو ئێستا بەشێکیش لە فەرمانبەران مووچەی مانگی 4یان وەرنەگرتووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.