هەواڵ

هۆشداری UN بۆ یەکێتی و پارتی

Mic
2022-05-18

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی و دەڵێت پێویستە دابەشبوونی زۆنی سەوز و زەرد كۆتاییبێت، ئەگەرنا مەترسییە دەرەکییەکانی سەر هەرێم زیاتر دەبن.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق جینین‌ پلاسخارت رایگەیاند پێیویستە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو لایەنەكان كراوەبێت و دەڵێت، "هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە."

پلاسخارت وتیشی، ئێستا کاتی گۆڕانکارییە لە عێراق و دەبێت سەرکردە سیاسییەکان  ھەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن، ھۆشداریشیدا لە گەڕانەوەی توڕەیی خەڵک و خۆپیشاندانەکان ھاوشێوەی ساڵی ٢٠١٨، چونکە پێداویستی سەرەکی گەل لە عێراق زۆر بە ئاشکرا پشتگوێ دەخرێت.

پلاسخارت جەختیشی کردەوە لەوەی وڵاتانی دراوسێ سەروەری و ئەمنییەتی خاکی عێراق پێشێل دەکەن و دیپلۆماسییەتی بەکارھێنانی مووشەک، کردەوەیەکی دروست نییە.

سەبارەت بە شەپۆلی خۆڵبارینیش پلاسخارت وتی، بە بیابانبوون لە عێراق جێی نیگەرانییە و بەھۆیەوە شەپۆلی خۆڵبارین بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادیکردووە. 

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.