هەواڵ

عێراق بە فەرمی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی UN سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمار کرد

Mic
2022-05-19

محەممەد حسێن بەحر ئەلعلوم، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا هێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چیتر ناتوانێت بیانوویەک بێت بۆ مانەوەی سوپای تورکیا لەسەر خاکی عێراق.

نوێنەری عێراق لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیو یۆرک، داوای کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی تورکیای لە عێراق کرد.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، بەحر ئەلعلوم رایگەیاندووە، بەغدا سکاڵایەکی فەرمی لە دژی ئەنقەرە تۆمارکردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لەنێو عێراق.

سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رپرسانی عێراقی، سوپای توركیا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی له‌ هەرێمی کوردستان ئه‌نجامداوه‌.

ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ناچار کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بۆ شوێنی سەلامەتتر، لەکاتێکدا زیانێکی زۆریان بە کێڵگە و باخەکانی میوە و هەروەها ژینگەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.