هەواڵ

رووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری ماریپۆلی لە ئۆکراین راگەیاند

Mic
2022-05-21

وەزارەتی بەرگری رووسیا دوای نزیکەی سێ مانگ لە شەڕ و گەمارۆدان، کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری ماریپۆل-ی لە ئۆکراین راگەیاند و دەڵێت سەربازانی ئۆکراین لەو شارە خۆیان رادەست کردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "خاکی کارگەی کانزاسازی ئازۆڤستاڵ بە تەواوی ئازادکراوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا 2,439 بەرگریکاری ئۆکراینی خۆیان رادەستکردووە، لەنێویاندا 531 بەرگریکار ئەم چەند رۆژەی دوایی خۆیان داوە بەدەستەوە.

چەند کاتژمێرێک پێشتر سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاندبوو کە دوا بەرگریکارەکانی کارگەی پۆڵای "ئازۆڤستال" دەتوانن شوێنەکانیان بەجێبهێڵین بەمەبەستی پاراستی ژیانیان.

هەروەها ڕووسیا هێرشێکی گەورەی دەستپێکرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوا خاکی ژێر دەستی ئۆکراین لە لوهانسک، کە یەکێکە لەو دوو پارێزگایەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە مۆسکۆ وەک دەوڵەتی سەربەخۆ دەیناسێنێت.

سێرهی گایدای، پارێزگاری هەرێمی لوهانسک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا رایگەیاند، رووسیا لە هەوڵی وێرانکردنی شاری سیڤیرۆدۆنێتسکدایە، دەشڵێت شەڕ و پێکدادان لە جەرگەی شارەکە روودەدات.

گایدای لە پۆستێکی ڤیدیۆییدا لە ئەپی نامە ناردنی تێلیگرام وتی: تۆپبارانکردن لە بەیانییەوە تا ئێوارە و بە درێژایی شەو بەردەوامە.

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی شەممەدا، ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە بەشێکی زۆری ئۆکرانیا لێدرا، لەنێویاندا لە ناوچەی کیێڤی پایتەخت و بەندەری ئۆدێسا لە باشووری ئۆدێسا.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.