هەواڵ

بۆردوومانەکانی تورکیا، هەولێر بێدەنگ و بەغدا ئیدانەی دەکات

Mic
2022-05-22


پەرلەمانی عێراق ئیدانەی بۆردوومانەکانی رۆژی شەممەی سوپای تورکیایکرد بۆسەر دوو ناوچەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆیانەوە 7 کەس گیانیانلەدەستدا.بەڵام تائێستا پەرلەمانی کوردستان لەبەرامبەر رووداوەکە بێدەنگە.
جەواد ئەلبۆلانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی رایگەیاند، عێراق بۆتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی حسابەكانی ناوچەكە، توركیا بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانكردنی خەڵكی مەدەنیی و بەردەوامیی لەشكركێشییە سەربازییەكانی، سەروەریی عێراقی شکاندووە.
جەختیشیکردەوە، کە لیژنەکەیان بێدەنگ نابێت لە شەهیدکردنی هاوڵاتیی مەدەنیی بە بۆردوومانی تورکیا و وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەكە كۆبوونەوەی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی لە شكركێشییەکانی توركیا ئەنجام دەدات.
ئەلبۆلانی دەشڵێ کە ئەو بیانووەی تورکیا بەکاریدەهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی زۆر لاوازە و دەڵێت: ئەمە چارەسەر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە ناڕەخسێنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە وڵاتدا، هەمووان ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر دەبنەوە..

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.