خەو گرنگیەکەی چیە؟
خەو یەکێکە لە پێویستیە گرنگەکانی مرۆڤ بۆ
ئەوەی لەش بە تەندرووستی بمێنیتەوە پێویستت بە ماوەیەکی تەواو و تەندرووست
هەیە.خەوێکی باش پشوو بە مێشک و لەش دەدات.مێشک دوای خەوێکی تەواو خۆی نوێ دەکاتەوە،ئامادە دەبێت بۆ رۆژیکی
نوێ،یارمەتی مێشک دەدات بۆ تەرکیز کردنێکی باشتر،بەهێزکردنی توانای مێشک بۆ
لێکدانەوەی زانیاریەکان.
چی روودەدات ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر نەخەوین و
بە ئاگا بمینینەوە.
لەەبەر گرنگی کاریگەری خەو لەسەر لەش،بە
نەخەوتن کۆمەڵێک لە تیکچوونی زۆر لە توانای مێشک و جەستە ڕوودەدات وەک؛
لەدەست دانی توانای مێشک بۆ وەرگرتنی
زانیاری،بیرکردنەوە.
زیادبوونی ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ بە هۆی کەم
ئاگای و خەواڵووی زۆر
بەهۆی ماندووی و هەستکردن بە لاوازی و
تێکشکان کارەکانی ڕۆژانەت ناتوانی بەباشی بەڕێوە ببەیت
لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش،بەهۆی ئەمەش
لەبەردەم مەترسیەکی گەورەتردا دەبیت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی..
ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد
دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر نەخەویت.
تووشبوون بە بەرزە فشاری خوین،نەخۆسیەکانی
دڵ.
لەدەست دانی هاوسەنگی لەش
زیادبوونی کێش
پەیوەندی خەو چیە بە کێشی لەش
بەپێی ئەو لێکۆلینەوانەی کراون لەسەر
کاریگەریەکانی خەو لەسەر لەش،لە پەیواندیخەو بە کێشی لەش دەکەوتوە خەوێکی تەواو
یارمەتی ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان دەدات،لەنێویشیاندا ئەو هۆرمۆنانەی کە کردااری هەرس
ڕێک دەخەن،هەروەها وا لەلەش دەکات بڕێکی کەمتر لە کالۆری وەربگرێت لە خواردنەکانەو
ەلە ڕۆژدا.لەبەر ئەم هۆکارانەش بەنەبوونی خەوێکی تەندرووست کێشی لەش تیک دەچێت.
چۆن خەوێکی تەندرووستمان هەبێت؟
١.هەستان لەخەو لەهەمان کاتدا لەهەموو
ڕۆژەکاندا یارمەتیت دەدات بۆ خەوێکی باشتر.
٢.سەیری کاتژمێر مەکە ئەگەر بەبێداری مایتەوە
لە جێگای خەوەکەتدا چوونکە ئەمە تەنها سەیرکردنی کاتژمێرەکەت نیە بەلکوو ئەمە وا
لەمێشک دەکات مەشغووڵ بێت بە حسابکردنی ئەوەی چەند کاتژمێرە لەناو جێگەی خەوەکەت
ماویتەوە،دەست بە لێکدانەوە وپلان دانان دەکات بۆ ڕۆژی نوێ.
٣.دلنیاببەوە لەوەی هەموو ئامێرێکی ئەلکترۆنی
لەخۆت بەدووربخەویتەوە،وەک مۆبایل،لاپتۆپ،ئایپات.
دوو مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، مانگی
داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، کەمی خزمەتگوزاری لە عێراق و قەیرانی
مووچە لە هەرێم، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر رێژەی بەشداریکردنی خەڵک دەبێت.
رۆژی 11ـى 11ـى 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، مانگێک پێش ئەنجامدانی
هەڵبژاردن، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بەڵام کەمی رێژەی بەشداریکردنی
هاوڵاتییان مەترسی بۆسەر شەرعیەتی هەڵبژاردنەکە دروست دەکات.
هەڵبژاردنی مانگی تشرینی
دووەمی عێراق، هەڵبژاردنێکی پڕ لە ململانێ و رکابەرییە لە نێوان حزب و
کاندیدەکاندا، بەو پێیەی هەڵبژاردنەکە فرەبازنەیی و کروەیە، ململانێکان تەنها لەنێوان
لایەنەکاندا نابێت و بەڵکو کاندیدەکانی
ناو خودی یەک لستیش دەگرێتەوە.
نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بەربژێر کردبوو، زیاتر لە 700 کاندید لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوورخراونەتەوە، بەو
پێیەی لە پرۆسەی وردبینیکردندا دەرنەچوون.
هەڵبژاردنی ئەمجارە لەکاتێکدایە، عێراق هاوینێکی بێ
کارەبای بەڕێکرد و ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی خراپدایە،
ئەو لایەنانەیشی دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە، هەمان ئەو لایەنانەن کە ئێستا لە عێراق
دەسەڵاتدارن و جومگە گرنگ و هەستیارەکانی وڵاتیان بەدەستەوەیە.
هەرچەندە بەراورد بە عێراق رەنگە ئاستی خزمەتگوزاری لە
هەرێم باشتر بێت، بەڵام دواکەوتنی مووچە، ببڕستی لە هاوڵاتییان بڕیوە و جوڵەی
بازاڕی وەستاندووە و کاروکەسابەتی هاوڵاتییانی نەهێشتووە.
لەگەڵ ئەوەی هەڵبژادن دوای هەڵبژاردن، رێژژەی
بەشداریکردنی هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە رەنگە رێژەکە زۆر کەمتر
ببێتەوە، بەو پێیەی موقتەدا سەدر بەشداری ناکات و لایەنی رکابەری نوێی بەهێزیش
نەهاتووەتە ناو پرۆسەکەوە.
لەرووی دەستوریی و یاساییەوە، رێژەی کەمی بەشداری
هاوڵاتییان کارناکاتە سەر پرۆسەکە، بەڵام رێژەی کەمی بەشداریکرد، شەرعییەتی
هەڵبژاردن لە عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە و نیشانەی بێمتمانەیی خەڵکە بە هەڵبژاردن
و گۆڕانکاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە.