هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: ئارامی هەولێر و نەجەف و سلێمانی و بەغدا پێکەوە بەستراوە

Mic
2022-05-22

سلێمانی - MIC

نێچیرڤان بارزانی داوای لەحزبە سیاسییەکانکرد دەستوەرنەدەنە ناو کاروباری هێزی پێشمەرگە و پەلەش بکرێت بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان،دەڵێ پێچەوانەی هەستی زۆربەی خەڵکی، ئەو هەست بە گەشبینی دەکات دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان.
نێچیرڤان بارزانی لەمەراسیمی دەرچوانی خولی 6 ی ئەفسەران لەقەڵاچوالان، وتارێکی پیشکەشکرد و وتیشی" ناکۆکییەکی ئەوتۆمان لەگەڵ یەکێتی نییە."
هەروەها داوایکرد کە پەلە بکرێت لەیەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەر و دەستی حزبیش لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتیشی"بۆئەوەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت، دەبێت پارتی و یەکێتی بەباوەڕ و بێ پەشیمانبوونەوە بڕیار بدەن و کۆتایی بە دەست تێوەردانی حزبی لەناو کاروباری پێشمەرگەدا بهێنن، بەو شێوەیە چاکسازی و یەکخستنی راستەقینەی پێشمەرگە دەستپێدەکات و سەردەکەوێت، ئەگەرنا لەگەڵ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکاندا ئەوەی جێبەجێش کراوە هەڵدەوەشێتەوە."
جەختیشی کردەوە یەکنەخستنی پێشمەرگە وایکردووە، "هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ کار لەسەر ئاسایش و دەروونی هاووڵاتیان و بازاڕ و بازرگانی و کەسابەتی خەڵکی ئەم وڵاتە بکات، وایکردووە خەڵک چاوەڕوانی لەتبوونی هەرێمی کوردستان و تەنانەت شەڕیش بکەن، کە بە خۆشحاڵییەوە لەکاتی ناکۆکییە هەرە سەختەکانیشدا من هەمیشە ئەوەم زۆر بە دوور بینیوە."
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی داوای لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد، "وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق تەماشای هێزی پێشمەرگە بکەن و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکەن و پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەش بۆ ئەوەی ببنە رێگر لە تەشەنەسەندنی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان."
راشیگەیاند، "تا ئێستا هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو لەگەڵ 22 لیوای هێزەکانی 70 و 80 خراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
لەکۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێم وتی کە" ئارامی هەولێر و نەجەف و سلێمانی و بەغدا پێکەوە بەستراوەتەوە، پێویستە وەک بەشێک لەسیستمی بەرگریی عێراق تەماشای پێشمەرگە بکرێت."

فۆتۆ: رووداو

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.