ئەمرۆ تەرمی محەمەد زەكی چەلەبی پەنابەری سیاسی باكوری كوردستان كە 17ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی كوژرا، بە مەراسیمێك ڕەوانی زێدی خۆی لەباكوری كوردستان بەرێكرا.
ڕۆژی 17ی ئەم مانگە لە ناو چێشتخانەكەی خۆی لە سەر شەقامی بەختیاری لەلایەن دوو كەسەوە تیرۆر كرا
محەمەد زەكی چەلەبی خەڵكی باكوری كوردستان بوو، ڕۆژی 17ی ئەم مانگە لە ناو چێشتخانەكەی خۆی لە سەر شەقامی بەختیاری لەلایەن دوو كەسەوە تیرۆر كرا تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەیەوە بڵێو نەكردووەتەوە، بەڵام میدیای پەكەكە وینەی هەردوو بكوژەكەی بڵاوكردەوە كە بەرەو هەولێر هەڵهاتوون .
كەسوكارەكەی:" چەندین جار لەلایەن میتی توركیاوە هەڕەشەی لێكراوە"
زەكی چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باكووری كوردستان و خاوەنی چێشتخانەی دەنیز بەر لە تیرۆركردنی وەك كەسوكارەكەی دەڵێن" چەندین جار لەلایەن میتی توركیاوە هەڕەشەی لێكراوە، بەڵام ئەو لە وەڵامی هەڕەشەكاندا وتبووی دەتانەوێت بە هەڕەشە ڕادەستبوون بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، بەڵام لێرەوە پێتان دەڵێم ئەگەر سەریشمان دانێین سەر بۆ ئێوە دانانەوێنین".
پێش كوژرانی، چەلەبی چاوی بە ژمارەیەك ئەندامی میتی توركیا كەوتووە
تیرۆركردنی زەكی چەلەبی لەسلێمانی دوای تیرۆركردنی شوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشووری كوردستان لە شاری سلێمانی دێت كە ساڵی رابردوو لەگەڕەكی چوارچرا تیرۆركرا.
چەلەبی پێشتر لەچاوپێكەوتنێكدا وتبووی"هێرشكردنە سەر هەڤاڵ شوكری پەیامێك بوو بۆ باشووری كوردستان، كاك قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەمە هاتووەتە دەنگ، بەڵام بەداخەوە تائێستا پشت ئەو ڕووداوە ئاشكرانەكراوە، ئەمە پەیامێكە لە كەسایەتیی هەڤاڵ شوكری و هەڤاڵ فەرهاد-دا بۆ هەموومان".
چەلەبی وتی "من یەكێكم لەوانەی میت پەیوەندیی پێوە كردووم، دوو جار پەیوەندییان پێوە كردووم، پێیان وتووم چاوەڕێتین خزمەتێك بەم قۆناغە بكەیت، بەڵام من داواكارییەكانیانمان ڕەتكردەوە، دواتر پەیوەندییان بە براكەمەوە كردبوو، دواتر داوایان لێكردم بیانبینم، منیش ئەوانم بینی، پێیان وتم، سلێمانی وەك جیۆپۆلەتیك بۆ ئێمە گرنگە، دەمانەوێت لەڕێگەی تۆوە زانیاریمان لەبارەی جموجوڵی ڕێكخستنەوە دەستبكەوێت".
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.