-18

بۆچی هەرزەکاران وادەزانن کە هەموو شتێک دەزانن؟

Mic
2022-05-28

دایک و باوک هەمیشە هەوڵ دەدەن ڕێنمایی هەرزەکارەكان بكەن، بەڵام دەتوانن لەگەڵ کەسانی دیکە ڕاوێژ بکەن بۆ ئەوەی باشترین ئامۆژگاری کوڕ یان کچە هەرزەکارەكان بکەن، زۆرجار سەرەڕای ئەوەش دەبینن کە هەرزەکارەکە هەر ئەو کارە دووپات دەكاتەوە کەخۆی ویستویەتی و پێی وایە راستە و هەموو شتیک دەزانێت.

 

هۆکارەكەش ئەوەیە بەشێک لە مێشکی منداڵەکەت گەشەی نەکردووە بەتەواوی

هەرچەندە ئەمە نیگەرانیان دەکات وەک دایک وباوک کە سەرەڕای ئامۆژگاریەکان و نیشاندان و ئاگادارکردنەوەیان لە مەترسی بڕیارەکانیان،ئەوان هەر ئەو کارەیان کردووە کە پییان ڕاستبوە،بەڵام ئەمە هۆکاری هەیە، هۆکارەكەش ئەوەیە بەشێک لە مێشکی منداڵەکەت گەشەی نەکردووە بەتەواوی،ئەمەش وا لە هەرزەکارەکە دەكات بڕیاری نادروسست و نا ئە عەقڵانی ئەنجام بدات،چونکە ئەم بەشە هاوکارنابێت لە بڕیاردانی درووست لەلایەن  هەرزەکارانەوە وکەسانی خوار تەمەن 25 ساڵ ،چونکە هەتا ئەو تەمەنە ئەو بەشەی مێشک بەتەواوی گەشە ناکات.

هۆکار چیە باش گەشەنەکردنی ئەم بەشەی مێشک، وا لە هەرزەکاران دەكات بڕیاری نادرووست بدەن؟
ئەم بەشەی مێشک کە ناسراوە بە prefrontal cortex بەرپرسە لە پلان دانان،بەڕێوبردنی لایەنی هەست و سۆز و وەڵامدانەوە، هۆشیاری و ئاگایی دەربارەی ڕووداوەکان و هەڵسەنگاندنیان، ئاکار و ڕەفاتری درووست لەکاتی پێویست، پێشبینی کردنی داهاتوو و هۆکار ودەرئەنجامی ڕووداوەکان، ڕێکخستنی جەستە، بیرتیژی، هەستکردن بەترس و مامەڵەکردن لەگەڵی.

 

لەبەر ئەم هۆکارەیە کە هەرزەکار وادەزانێت هەموو شتێک دەزانێت،بۆیە هەمیشە بریاری نادرووست دەدەن،چونکە گەشەیان لە پرۆسەدایە، بۆیە هەرگیز واز لە هەرزەکارەکەت مەهێنە وبەردەوام ئاگاداریان بکەرەوە وڕینماییان بکە بەشێوازی درووست.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.