قەڵەوی سەرەڕای زیانە زۆرەکانی لەسەر تەندرووستی بەگشتی،کاریگەری خراپیشی هەیە لەسەر توانای درووستکردنی تۆوەکان لە سەر پیاوان، تویژینەوەکان دەریان خستوە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لەناوبردن ولاوازکردنی توانای پیاوان بۆ درووستکردنی تۆوەکان.
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن گرووپێک لە تویژەرانی دانیمارکیەوە لە زانکۆی کۆپنهاگن ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەو پیاوانەی کە کێشیان زیادە دەتوانن بە دابەزاندنی کێشیان توانای سێکسی خۆیان و بەهێزکردنی توانای درووستکردنی ژمارەیەکی زۆری تۆوەکان بگەڕیننەوە بەڕێژەی سەدا ٪40.
لە توێژینەوەکەدا 47 کەس بەشداربوون کە کێشیان بە پێی پێوەری جیهان بە قەڵەو دادەنرێت، ئەو کەسانە سیستەمێکی زۆر ناتەدروستی خواردن وژیانیان هەبووە، لەماوەی تویژینەوەکەدا سیستەمێکی خۆراکی تەندروستیان بۆ دانرا بەجۆرێک ڕێژەیەکی کەم لە کالۆری،هەروەها چەندین چالاکی و وەرزشی تایبەتیان بۆ دانان، لەو ماوەیەدا 36 پاوەندیان لە کێشیان دابەزاند.
لە دوای ئەو سیستەمە خۆراکیە و لە پێش دەەستپێکردنیدا ژمارەی تۆوەکانی پیاوەکانیان تۆماکرد، تا لەدوایدا بەراوردیان کردن.
لە ئەنجامی تویژینەوەکەدا دەرکەوت کە دابەزاندنی کێشی ئەو کەسانەی قەڵەو بوون وتوانای بەرهەممهێنانی ڕیژەیەکی کەمی تۆوەکانیان هەبووە، ئەم دابەزاندنی کێشە کاریگەر بوە لە گەڕاندنەوەی تواناكانیان بۆ بەرهەمهێنانی ڕیژەیەکی بەرزی تۆوەکان.
هەروەها تویژەران ئاماژەیان بەوە کردووە دوای ساڵێک ئەوانەی کە کێشیان بە تەندرووستی هێشتبوەوە، توانای بەرهەمهێنانی ڕیژەیەکی بەرزی تۆوەکانیان هەبووە،ئەوانەی گەڕاونەتەوە دۆخی پێشویان دووبارە ڕێژەی بەرهەمهێنانی تۆوەکانیان دابەزیوەتەوە.
لە دەرئەنجامی تویژینەوەکەدا ئەوە خرایەڕوو بەتەنها وەرزشکردن ناتوانێت پیاوان لە لاوازبونی بەرهەمهێنانی تۆوەکان بپارێزێت، یاخود توانای خستنەوەی وەچەیان زیاتر بكات، بەڵکو پێوسیتیان بە سیستەمێکی خۆراکی تەندروستیشە.
ئەمریکا پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کەبە بەرزبونەوەی ڕێژەیەکی بەرزی قەڵەوی تیایدا دەناڵێنێت، بەجۆرێک %40 ی خەڵکی ئەمریکا بەشیوەیەکی ترسناک کێشیان زۆرە، بەشێک لە شارەزایان بڕوایان وایە کە ئەمە بووەتە هۆکاری بەرزبونەوەی رێژەی زۆری نەزۆکی وکەمبونەوەی منداڵبوون لە ئەمریکادا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.