تۆ ئەتەوێت،وە ئەشبێت ئامۆژگاری هەرزەکارەکەت بکەیت.کەواتە پێویستە چی پێبڵێیت؟
یەکەم.پێیان بڵێ بوەستن و بیربکەنەوە.
هەرزەکار بە سروشتی خۆیان سەرکێشن،وزەیەکی
زۆریان هەیە،پێویستە پێش هەمووشتێک پێویستە پێیان بڵێیت کە پێش هەرشتێککە دەیکەن
پێویستە بوەستن و بیربکەنەوە، لە خۆیان بپرسن کە بۆچی ئەم کارە دەکەن؟
لە ئێستادا بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا شتێکی
زۆر بەربڵاوە،هەرزەکاران پێیان وایە هیچ کاریگەریەکی خراپی لەسەیان
دانانێیت.بەڵاسم پێویستە اگاداریان بکەیت کە دەکرێت کاریگەری زۆر خراپ لەسەر
ژیانیان دابنێت.
دووەم. پێی بڵێ کە پێویستە کەی پرۆسەی سێکس
لە ژیانیدا هەبێت.
ئەمە کەمێک سەیرە بەلاتەوە،بەڵام پێوسیتە
ئەمەیان لەگەڵ باسبکەیت، چونکە هەرزەکاران ناتوانن لەو تەمەنەدا تەنها بە پشت
بەستن بەخۆیان بڕیاری تەواو ئو دروست بدەن.
دەربارەی چونە ناو پەیوەندی خۆشوەیستی،پرۆسەی
سێکس. هەروەها اگاداریان بدەرێ لە ناخۆشی و گرفتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی
سێکس،هەرواها چۆنیاتی ڕێکارە خۆپارێزیەکان لەو پڕۆسەیەدا.
سێیەم.ئاگاداریان
بکە کە هەڕەمەکی دەرمان بەکارنەهێنن.
هەرزەکاران
لەوانەیە وابزانن ئەو دەرمانانەی کە لە ماڵەوە هەمانن سەلامەتن،بەڵام پێویستە پێیان بڵێیت کە تەنانەت ئەو دەرمانانەی کە
پزیشکیش بۆت دەنوسێت نابێت هەڕەمەکی
بەکاریانب بهێنیتی،چونکە هەر یەکەیان شێواز و بڕی جیاوازی بەکارهێنانیان هەیە،وە
دەکرێت کوژەر بن ئەگەر لەخۆوە بەبێ ڕێنمای
پزیشک بەکاریان بهێنیت.
هەروەها
ئاگاداریان بکە کە نابێت دەرمانێک کە خۆیان بەکاریدەهێنن نابێت بیدەنەهاوڕێکانیان،
چونکە هەر دەرمانێک لەسەر هەرکەسێک کاریگەریەکی جیاوازی دەبێت.
چوارەم. خولیای
خۆت بدۆزەرەوە.
ڕێنیشاندەریان بە
کە ئەو کارە بکەن کە خۆیان حازیان لێە و چێژی لێدەبینن،بۆ ئەوەی شارەزای لەسەر
وەربگرن.
گرنگ نیە ئەو کارە
چیە کە هەڵیەبژێرن،گرنگ ئەوەیە هاوکاریان بیت لە دۆزینەوەی خۆیان و تواناکانیان.
پێنجەم.مرۆڤ
هەڵەدەکات،لە هەڵەکانەوە وانە وەرگرە.
هەرچەندجە ئەمە
زۆر ڕوون و دیارە،بەڵم پێویستە هەرزەکاران دڵنیا بکرێنەوە کە هەر هەڵەیەکیان
کرد،نەشڵەژێن،بەڵکو پێویستە وانەی لێوەرگرن.
ئەوەیان فێرکەن کە
ئەوانەی هەڵەدەکن و وانەی لێ وەردەگرن، ئەوە وایان لێدەکات ژیرتر وداناتر ئەبن.
شەشەم.خۆشمەوێی
ئەمە ئامۆژگاری
نیە،بەڵام پێویستە زوو زوو بیریان بخەیتەوە کە چەندت خۆشەوێت،هەمیشە گرنگیان
پێدەدەیت،هەمیشە پاڵپشتیانی،گرنگ نیە چی ڕوو دەدات.
ئەمە وادەکات
باشتر گوێ بگرن لە ئامۆژگاریەکانت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.