زانست

كۆنترین ڕووەك لە جیهاندا دۆزرایەوە

Mic
2022-06-05

گەورەترین چیمەنی دەریایی لە ئۆسترالیا دۆزرایەوە كە درێژدەبۆوە بۆ نزیكەی 100 مایل لە بنی كەنداوەكانی ئۆسترالیا، بەلایەنی كەمەوە تەمەنی ئەو درەختە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی  چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر  كە بەنزیكەی هەمان تەمەنی هەڕەمەكانی میسرە.

چیمەنە  ژێر دەریاییەكە  نزیكەی 77 میل چوارگۆشە (200 كیلۆمەتر چوارگۆشە) لە كەنداوی نەهەنگ لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا دەگرێتەوە و لە شوێنێكی بەرچاودا خۆی حەشارداوە.

لە مێژە باوەڕ وابوو كە كۆمەڵێك توخمی جاوازی ڕوەكیی  بۆماوەییە، بەڵام تاقیكردنەوەكان دەریانخستووە كە، لە ڕووی جینییەوە، هەمووی یەك بوونە.
ڕووەكی هومۆنگۆس بە ناوی Posidonia australis نزیكەی 4500ساڵ لەمەوبەر درووستبوونە  كاتێك میسرییە كۆنەكان هەرەمەكانیان لە جیزە دروست دەكرد.

لە شوێنەكانی دیكەی جیهاندا چیمەنی دەریایی كۆنتر و ڕووەكی زەوینی هەیە، بەڵام پێدەچێت هیچیان هێندەی ئەم گەورە نەبن.
ئەو توێژەرانەی كە لێكۆلینەوە دەكەن لەسەر ئەم چیمەنەی كەنداوی نەهەنگی ئوسترالیا دەڵێن: بەشێكی چیمەنەكە مردووە، بەڵام بەشیكی زۆری هێشتا زیندووە، دەشڵێن پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بزانن چۆن ئەم چیمەنە دەریایە لە ژێر بارودۆخی سەختدا توانیویەتی خۆی بگونجینێت.

ئەو جۆرە ڕوەكە لەو ڕوەكانەیە كە دەتوانێت لە باروودۆخی جیاواز وسەختدا خۆی بهێڵێتەوە و گەشە بكات، هەرچەندە ئەم ڕوەكە نەزۆكە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەكەی گونجاو بێت دەتوانێت خۆی بهێڵێتەوە.
لێكۆڵەرەكان 18 نمونەی بۆماوەییان لەو ڕوەكانە وەرگرتووە، لێكۆڵەران دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكەشیان دەڵێن پێدەچیت هەموویان لەیەك ڕوەكەوە گەشەی كردبێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.