ژیان

چۆن بەپێی تەمەنەكەت جل و بەرگەكەت دەگونجێنیت؟

Mic
2022-06-05

ئەگەر تۆ تەمەنت لە بیستەكاندایە ئەوا دەتوانیت بەم جۆرە  جل وبەرگانە بگونجێنیت.
تەمەنی 20 ساڵی:
ئەم تەمەنە تەمەنی ئەزموونكردنە،بۆیە مەترسە لە تاقیكردنەوەی ستایلی جیاواز،هەوڵبدە چەندین ستایلی جۆراوجۆر تاقیبكەیتەوە.
بۆنموونە دەتوانیت پانتۆلی كاوببۆی،تیشێرت، یان هەر ستیالێكی كە بە شێوازی جەستە و خواستی خۆت گونجاوە بەكاربهێنیت،بەڵام بیرت بێت نابێت بۆ كۆبونەوە و شوێنە ڕەسمیەكان جل وبەرگە ئاساییەكانت بەكاربهێنیت.
لەم تەمەنەدا گرنگە شێوازی فۆرمی جەستە وستایلی خۆت بدۆزیتەوە،بە ئەزموونكردنی زۆرترین شێواز ودیزاینی جیاوازی جلوبەرگ.
تەمەنی 30 ساڵی
ئەگەر تۆ لە تەمەنی 30 ساڵیدایت ئەوا دەتوانێت بەم جۆرە شێوازی جل وبەرگەكەت دیاری بكەیت.
لەم تەمەنەدا پێویستە بڕیارت دابێت و ستایلی جل وبەرگی خۆت هەڵبژاردبێت،هەرچەندە كەمێك دەرفەتی ئەزموونكردنی ستایلی دیكەت ماوە، بەڵام باشتروایە بگەرێی بەناو كانتۆرەكەت و بەشێك لەو جل وبەرگانەت وەلا بنێیت كە بۆ شێواز و تەمەنی تۆ گونجاو نین.
هەندێك لەو جل وبەرگانەی باشتر وایە فڕێیان بدەیت
جلو بەرگەكانی سەردەمی قۆناغی ئامادەییت
جلو بەرگە زۆر تەسك وكراوەكانت
هەرشتێك كە زیاد لە پێوسیت كراوەبێت،.یان بە فۆرمی جەستەت گونجاو نەبێت
ئەگەر لە تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵدایت پێویستە ئەم چەند خاڵە پەیڕەو بكەیت بۆ شێوازی جلو بەرگەكەت:
كاتێك دەگەیتە تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵی،یەكسەر وابیرمەكەوە تەمەنێكی زۆرت هەیە،هێشتا دەتوانیت ئەو ستایلانە هەڵبژیریت و لەبەری بكەیت كە بەلاتەوە جوانن و چێژ لە لەبەركردنیان وەردەگریت.
لەم تەمەندا دەتوانیت جلی كەمێك فراوان بپۆشیت،وە ڕەنگە كراوەكان یارمەتی دەرت دەبێت لە دەركەوتنت بە شێوازێك لەگەڵ تەمەنت بگونجێت.
سود وەربگرە لە بەرگدروەكەت، لەم تەمەنەدا بۆ ئەوەی كە جل بەرگەكەت دیزاینێكی تایبەت بەخۆت و قیاسی تایبەت بەخۆت وگونجاو لەبەركە،دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە سوود لە بەرگدروی گونجاو وەربگریت.
لەبیرت بێت ئەم یاسایانە یاسای قورس ونەگۆڕ نین،تەنها یارمەتیدەرێكن بۆ باشتر ڕیكخستنی جل وبەرگەكەت لەگەڵ تەمەنەكەتدا،دەتوانیت هەر بەو جۆرەی دەتەویت بپۆشیت،وە سوود لەم چەند خاڵە وەربگریت بۆ جوانتر دەركەوتنت.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.