ژیان

نێوانی براد پیت و ئەنجلینا جولی سكاڵای تێكەوت

Mic
2022-06-07

بەڵگەنامە یاساییەكان باس لەوە دەكەن كە ئەنجلینا جۆلی "هەوڵیداوە زیان بە براد پیتی هاوسەری پێشووی بگەیەنێت، بە فرۆشتنی پشكەكانی لە باخێكی "ترێ" كە هاوبەشی خاوەندارێتییان دەكرد لەگەڵ كەسێكی ڕووسی.

وەك بەڵگەنامەكان دەڵێن: فرۆشتنەكە یارمەتی دەستپێكردنی دەستبەسەرداگرتنی "دوژمنانە"ی بازرگانی شەرابەكەی دا كە ئەكتەری "یانەی فایت " ە بە وریاییەوە دروستی كردبوو، ناچاری كردووە هاوبەشی لەگەڵ "كەسێكی نامۆدا بكات كە نیازی ژەهراوی هەبووە.

ئەو دوو هاوسەرە دەسەڵاتدارەی پێشووی هۆلیوود لە ساڵی 2008دا پشكێكی كۆمپانیای شاتۆ میراڤاڵ ئێس ئەی یان كڕی كە كۆمپانیایەكی فەرەنسییە و لە ماڵ و باخێكی ترێ لە باشووری فەرەنسا پێكهاتووە، بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند.

ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 2014 لە باخێكی ترێ هاوسەرگیریان كردووە، بەڵام ئێستا پیت سكاڵا لەسەر هاوسەری  پێشووی  تۆمار دەكات لەسەر ئەو موڵكە، ئەوان دەڵێن جولی هاوكاری هاوسەرەكەی نەكردووە لەسەركەوتنی ئەو كارەیدا.

بەپێی داواكارییەكە، جۆلی پشكەكانی فرۆشتووە بە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی خواردنەوە كحولیەكان كە بنكەكەی لە لۆكسمبۆرگە و لەلایەن بازرگانێكی ڕووسی بەناوی یوری شێفلەرەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، بەبێ ئەوەی پیت ئاگاداری بكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە مانگی یەكی ساڵی 2021دا پیتی لە بڕیاری فرۆشتنی بە شێفلەر ئاگادار كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە گەیشتووەتە  "بڕیارێكی پڕ لە ئازار، بە دڵێكی قورسەوە".

ئەو بەڵگەنامانەی هەفتەی ڕابردوو تۆماركراون دەڵێن: "لە ڕێگەی فرۆشتنی گوماناوییەوە، جۆلی هەوڵیدا زیان بە پیت بگەیەنێت".

"جۆلی دەیزانی و مەبەستی بوو كە شێفلێر و لقەكانی هەوڵدەدەن كۆنترۆڵی ئەو كارە بكەن كە پیت دروستی كردووە و وەبەرهێنانی پیت لە میراڤاڵدا تێكبدەن."

"بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی لایەنەكان، جۆلی هەوڵی داوە پیت ناچار بكات لەگەڵ كەسێكی نامۆدا هاوبەشی بكات، پارێزەرانی پیت داوای دادگاییكردنیان كردووە لەلایەن دەستەی سوێندخواردنەوە.

جۆلی لە ساڵی 2016 داوای جیابوونەوەی كرد، ئەو دوو هاوسەرەی پێشوو پێكەوە شەش منداڵیان هەیە .

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.