زانست

باڵا بەرزەکان لەبەردەم مەترسی تووشبوون بە ١٠٠ نەخۆشیدان

Mic
2022-06-08

ئەنجامی تویژینەوەیەک دەریدەخات بوونی باڵایەکی بەرزتر لە 167 سانتیمەت، مەترسی تووشبوون بە ١٠٠ نەخۆشی جیاواز زیاترەکات.

توێژینەوەیەک کە لەسەر 250هەزار گەنج ئەنجام دراوە، دەریدەخات کە لەڕووی بۆماوەییەوە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشی وبارودۆخی تەندرووستی وەک ناڕێکی لێدانی دڵ، هەڵئاوسان ، گەورەبوونی مولولە خوێنەکان بەتایبەتی لە دەست وپێیەکاندا و تێکچونی دەماری هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، باڵایەکی بەرز وادەکات ناردنی خوێن بە هەموو لەش قورس بێت، بەمەش لەش ناتوانێت لە دۆخیکی تەندرووستی باشدا بمێنێتەوە، جگە لەوەش لەبەردەم مەترسیەکی زیاتری توشبوون بە هەوکردنی پێست ونینۆکدان، بەتایبەتی نینۆکی پەنجەی پێیەکان، مەینی خوێن، هەروەها باڵابەرزی هۆکارە بۆ بوونی قەبارەیەکی گەورەتری جەستە ئەوەش فشارێکی زۆرتر دەخاتە سەر ئێسک و ماسولکەکان.

هەر لەو توێژینەوەیەدا، زانیاری و داتای بۆماوەیی و شێوازی ژیانی 250 هەزار کەسی باڵابەرز کە ژن، پیاوی ڕەش پێست، پیاوی سپی پێست تێیدا بەشداربوون وەرگیراوە، توێژەرکان دەڵێن ئەنجامی تویژینەوەکە دەریخستووە کە باڵا ئەگەر لە 167 سانتیمەتر زیاتربێت ئەگەری هەیە  ١٠٠ نەخۆشی جۆراوجۆر روو لەكەسەكە بكات.


More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.