ژیان

مرۆڤ چۆن مریشكی هەڵخەڵەتاند و ماڵییكرد، توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات

Mic
2022-06-09

بەپێی توێژینەوەكان پێدەچێ مریشک  سەرەتا بە دەنکی برنج لەلایەن مرۆڤەوە هەڵخەڵەتێندرابێت، بەر لەوەی لەسەر دارەکانەوە بنیشنەوە سەرزەوی و پاشان بیانخۆن، واتە مریشكەكان وەك زۆرێك لە ئاژەڵەكانی دیكە ماڵی نەبوون.

Gallus gallus domesticus كە ناوی زانستیەكەیەتی، واتە مریشک نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر ماڵیکراوە، ئێستا بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لەسەری کراوە دەرکەوتووە، مریشک سەرەتا وەک هێمایەکی پیرۆزی بەخێوكراوە وماڵی کراوە، بەرلەوەشی ماڵی بکرێت، وادەردەکەوێت کە بەهۆکاری کێڵگەکانی برنجەوە مریشک لەسەر دارەکانەوە نیشتبێتنەوە سەر زەوی. 

تویژینەوەکە لەسەر ئێسکی کۆنی مریشکی ٨٠ وڵاتی جیاواز لە ٦٠٠ ناوچەی جیاواز ئەنجامدراوە، لەو توێژینەوەیەدا ئێسکی ئەو مریشکانە بەراوردکراوە بە زانیاری و داتاکانی کە پێشتر دۆزرابوونەوە، هەربۆیە بەو ئەنجامە گەیشتن کە هەرە کۆنترین ئێسکی مریشک لە کێڵگەکانی برنج دۆزراونەتەوە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٦٥٠ بۆ ٣٢٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکانی تایلاند.

هەروەها پەیوەست بەو زانیاری وداتایانەی کە مریشک لەسەرەتادا وەک سیمبولێكی پیرۆزی بەخێوكراوە، بەڵگەش بۆ ئەوە ئێسکی کۆنی مریشکە كە لەناو گۆڕەکاندا دۆزراوەتەوە، هەروەک چۆن مردووەکانی سەردەمانی زوو کەلوپەلە بەنرخ و گرنگەكانیان لەگەڵ خۆیان ناشتووە كاتێك مردوون.

دەربارەی ماڵیکردنی مریشک لەلایەن مرۆڤەوە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، وادەردەکەوێت تا کۆتایی  هەزارەی دووەمی پێش زاین نەگەیشتە ناوەڕاستی چین، ئاسیا، میزۆپۆتامیا، ئەسیوبیا و ئەوروپای دەریای ناوەراست تا ٨٠٠ ساڵ پێش زاین.

کەواتە بەپێی توێژینەوەکان مریشک سەرەتا بۆ خواردن بەخێونەکراوە،هەتا سەدەی هەژدەیەم، لەوە بەدواوە مریشک وەک سەرچاوەی خۆراکی بەکارهاتووە، یەکێل لەو وڵاتانەش بەریتانیا بووە.

هەروەها کێڵگەکانی برنج ئاسانکاری کردووە بۆ دەستپێشخەری ماڵیکردنی مریشک لەلایەن مرۆڤەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.